سوپاسنامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ولایه‌نه‌ی هاوخه‌میان نواندووه
پرسەنامە 05:24 PM - 2020-04-05.
بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی و ئه‌ندازیاری راوێژكار كامه‌ران خه‌یلانی، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه خه‌مخۆرانه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان ئاڕاسته‌كردوون، ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه:
دڵسۆزان و خه‌مخۆرانمان،
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردو، سه‌رباری بار‌و دۆخی ناهه‌مواری ته‌ندروستی كه سه‌رتاپای جیهانی گرتۆته‌وه، دوو خۆشه‌ویستی پڕ قه‌درو جێی شانازی خانه‌واده‌كه‌مان، پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی و ئه‌ندازیاری راوێژكار كامه‌ران خه‌یلانی، كه هه‌ردوكیان ژیانیان پڕ له سه‌روه‌ری و ره‌نج و تێكۆشان بوه بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیان، دوا رۆژی قۆناغه‌كانی ژیانیان به هێمنی و ئارامی به چاو تروكانێك له‌یه‌كنا.
له‌و ساته سه‌ختانه‌دا، ئێمه‌ی خوشك و براو كور‌و كچ و ئامۆزاكان و هاوسه‌ره‌كانی ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته، كه‌وتینه ناو زه‌ریایه‌ك له غوربه‌تی و خه‌می دووری ئه‌وان، به لێشاوی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و شه‌پۆڵی بروسكه‌كانی دڵنه‌وایی و لێزمه‌ی په‌یامه‌كانی پێ‌زانین بۆ ماندوبونی ئه‌و دوو زاته كه له ژیانیان له پێناو براده‌رو خزم و هاوكار و دۆست و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌خشیی بویان، ئێمه كه‌وتینه ناو ئامێزی سۆز و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی ئێوه‌وه.
هێچ ناسۆریه‌ك له له‌ده‌ستدانی كه‌سانی له‌دڵدا شیرین سه‌ختتر نین، به‌ڵام هیچ دڵنه‌واییه‌كیش به‌قه‌د گه‌رمیی ده‌ربڕینی هه‌ست كردن به‌و ناسۆریه له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌و دوو زاته‌ی ناسیبێ یان رۆژێك له‌گه‌ڵیان كاری كردبێ، یان ته‌نانه‌ت ناویانی بیستبێ، هیچ دڵنه‌واییه‌ك به‌قه‌د ئه‌و هه‌مو رێز لێنانه له گیانی ئه‌و دوو ئازیزه، خه‌مه‌كان سوك ناكه‌ن و غوربه‌تییه‌كان كه‌م ناكه‌نه‌وه.
گه‌وره‌یی ئێوه‌و هاوخه‌میتان له‌گه‌ڵمان، قورسایی كۆسته‌كانمانی بۆسوكتر كرد.
به دڵێكی گه‌رمی پڕ له په‌یمانی وه‌فاییمان بۆ وه‌فای ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌و دوو گه‌وره‌یه‌مان، سوپاستان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش پێزانینی خۆمان بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئێوه به‌رامبه‌ر به ئێمه له‌م كاته ته‌نگانه‌یه ده‌ر ئه‌بڕین. به هه‌مو باوه‌ڕێك و به هه‌مو هێزێكی ده‌رونیمان، دوعا خواز ده‌بین كه خوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار له هه‌مو ناسۆری و خه‌م و ده‌ردو به‌ڵایه‌ك خۆتان و خۆشه‌ویستانتان به‌دور بكا و بپارێزێ. په‌یمانتان ده‌ده‌ینێ بۆ ئاسوده‌یی رۆحی پاكی كاك ئه‌سعه‌د و كامه‌رانی كامه‌رانیبه‌خشمان، به‌رده‌وام بین له خزمه‌تكردنتان له سه‌ر رێچكه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌وان بۆ ئێوه‌ی شایسته‌و قه‌در گران.
وه‌ك ئاگادارن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ئێوه‌و، به‌ره‌چاوگرتنی بار‌و دۆخی ئێستای سه‌رده‌می بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، پرسه‌مان نه‌به‌ست، به‌ڵام به‌هیواین به‌زووترین كات ئه‌و په‌تایه كۆتایی بێت و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه به‌یه‌كه‌وه له یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ رێزلێنان له گیانی پاكی دكتۆر ئه‌سعه‌د و كاكه كامه‌ران به‌یه‌كه‌وه شاد ببینه‌وه.
دوباره سوپاستان ده‌كه‌ین، خوا له دۆستایه‌تی ئێوه‌مان كه‌م نه‌كات.
نزار خه‌یلانی
له جیاتی خانه‌واده‌و برازا‌و خوشكه‌زاكانی دكتۆر ئه‌سعه‌د مه‌لا سه‌عید مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی خه‌یلانی وه ئامۆزاكانی ئه‌ندازیاری راویژكار كامه‌ڕان جه‌لال سه‌عید خه‌یلانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
01:11 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05
ئەمانەش ببینە
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06 -
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
کوردستان 12:17 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05