riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌سێك ده‌كوژێت

کوردستان 09:52 AM - 2020-04-05
.

.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌سێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو.

رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه‌ له‌شاخی شرامی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی بیاره‌ به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ كه‌سیك گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ كارمه‌ندی رێكخراوی MAG و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌رای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌هه‌مان ته‌قینه‌وه‌دا كه‌سێكی تریش كه‌ ناوی (ه. س. ع.) ته‌مه‌ن 23 ساڵان و دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، بریندار بووه‌ و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلیمانی كراوه‌.

راشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لیكۆڵینه‌وه‌ بۆڕوداوه‌كه‌ له‌بنكه‌ی پولیسی بیاره‌ ڕێكخراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket