حوكمرانی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا
بیروڕا 06:21 PM - 2020-04-04.
مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا،ئه‌زمونی حوكمرانی كوردی له‌باشوور خسته‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كی تری سه‌خت، كه له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌ی ته‌نها ئه‌و راستیه‌ی تیادا ده‌بینی، كه‌له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی لۆكاڵیدا، هێزی رووبهوبوونهوهی قه‌یران و به‌ڵاو گرفتی گه‌وره گه‌وره بونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا ئاماده‌یی نیه ته‌نها ستراتیژ و پلانی درێژخایه‌نی حكومه‌ته. به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزی كار‌و توانا مرۆییه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستانداهه‌یه پشت ئه‌ستور بوایه به پلان وبه‌رنامه‌ی جێگر‌و دوورمه‌ودا ئه‌وا بێشك هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی ده‌نا، له‌راستیدا نه‌بونی ئه‌م ستراتیژه به‌درێژایی ئه‌زمونی حوكمرانی كورد له‌باشوور له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی كابینه‌كاندا لهههڵكشاندابووه و ئێستاش له‌هه‌ركات زیاتر گیرۆده‌ی بێ پلانین.
هێزی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یران به‌شێكی گرنگی هه‌موو سیسته‌مێكی حوكمرانی سه‌ركه‌وتووه لهههروڵاتێكدا، كۆرۆنا ئێمه‌ی به‌ته‌واوی خسته‌به‌رده‌م ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، كه له لوتكه و هه‌ره‌می به‌رێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته پلانی پێشوه‌خته بونی نیه‌و ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی گروتینیش به به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ببه‌خشێت، ته‌نها ئه‌و له‌شكره‌یه له‌كه‌سانی تری ناو حكومه‌ت كه له به‌رپرسیاریه‌تی خوار هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دان.
ئاخر حكومه‌تی هه‌رێم له‌و كاته‌ی كه هیچ گرفێك له‌به‌رده‌رگای نیه، بیرله دانانی ستراتیژی دوورمه‌ودا ناكاته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری قه‌یران و دۆخی نه‌خوازراو، ناكرێ له‌هه‌موو قه‌یرانێكدا مووچه‌و قوتی خه‌ڵك ته‌نها رێگای رزگاری و باشترین بژارده‌ی حكومه‌ت بێت،بۆ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌رگه‌ی چه‌ند مانگی قه‌یران نه‌گرێت و ههرلهدهسپێكی هه‌موو دۆخێكی نه‌خوازراودا پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و خاڵی كردنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتیان ئه‌وله‌ویه‌تبێت. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا له‌هه‌موو قه‌یرانێكدا ئه‌ركی گرنگی حكومه‌تی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه دڵنیایی به هاوڵاتیه‌كانی ببه‌خشێت، كاری هه‌ره له‌پێشی حكومه‌تی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه په‌یام به دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی بدات كهپارێزراوون، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت ته‌واو پێچه‌وانه‌یه حكومه‌ت له سه‌ره‌تای هه‌موو قه‌یرانێكدا ئه‌و دڵناییه به‌هاوڵاتیه‌كانی ده‌دات كه دۆخه‌كه سه‌خته‌و رێگای نه‌جاتیش زه‌حمه‌ته.
ئه‌و شێوازه له‌بیركردنه‌وه لای بریار به‌ده‌ستانی یه‌كه‌می ئه‌م وڵاته،هه‌رخۆی له بنه‌ره‌ته‌وه جۆرێك له‌بێمتمانه‌یی خوڵقاندووه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم،له هه‌موو قه‌یرانێكدا بیرله‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی رووده‌دات سینارێوی حكومه‌ت نیه بۆ ده‌رباز بون له‌قه‌یران ؟ زۆرینه‌ی پێیان وایه حكومه‌ت ئه‌و قه‌یرانه‌ی خولقاندووه و باسی نه‌بونی داهات ده‌كات، تاوه‌كو ماف له‌بیر خه‌ڵكی ببتهوهو هاوڵاتیه‌كانی بهكهمترینی مافه‌كانیان رازی بن.
له‌م قۆناغهدت كه هێشتا روننیه په‌تای كورۆنا كه‌ی رێگه‌ده‌دات هه‌موان بگه‌رێنه‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان، ئه‌ركی گرنگی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه ، كۆرۆنا بكاته سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی به‌خۆداچوونه‌وه‌و تێپه‌راندنی ئه‌م بێمتمانییه، بیناكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی كارێكی ئێجگار گرنگه ، به‌پێچه‌وانه‌وه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ئه‌م بێمتمانه‌ییه كه حكومه‌ت خۆی خولقاندویه‌تی و ئۆپۆزسیۆنی ناته‌ندروستیش له‌ده‌ساڵی رابردوودا ره‌نگرێژی كرد، هه‌رگیز هیچ قه‌یرانێك به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش تێناپه‌رێت و قه‌یران له‌دوای قه‌یرانیش به‌رۆكی ئه‌م وڵاته ده‌گرێت، كه‌ته‌نها هاوڵاتیان تیایدا زیاندمه‌ند ده‌بن.
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01