په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
کوردستان 04:38 PM - 2020-04-04.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای هه‌رێم په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندروستییه‌ی كه‌به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه دروست بووه، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4-4-2020، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان
رۆژی 4ی نیسانی 2020 له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندروستییه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانی گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له دوایین سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی كرد كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان بۆ پارێزگاكان و لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كردوویانه.
دواتر له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان و كاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان له به‌رده‌وامیی به‌دواداچوون بۆ كاری وه‌زاره‌ت و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم خرایه‌ڕوو.
دواتر سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان خسته‌ڕوو و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌خستنه‌ڕووی دۆخی گشتی و خاڵه له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆكبوون:
1 - ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌ی كۆڕۆنا، لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له‌پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكات.
2 - ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ی كه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت.
3 - پشتیوانیی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین كه له كۆبوونه‌وه‌ی 1ی 4ی 2020 بڕیاریان داوه به راسپاردنی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه، هه‌مووان كۆكبووین له‌وه‌ی كه‌دوای بڕیاری حكومه‌ت له‌م ڕووه‌وه ئه‌كه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بوو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه له‌خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان كاری پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.
4 - هه‌مووان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م رووه‌وه پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆرد‌و لیژنه‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر كردووه‌و وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان چاودێرێكی وردی كاری ئه‌و لیژنانه ده‌بین.
5 - هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون كه‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه پێویستیی به‌هه‌ڵوێست و كاری پێكه‌وه‌یی و نیشتیمانی و گیانی كاری هاوبه‌شه كه‌هاوكار بێت له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
دواتر ئه‌م بڕبارانه‌ی خواره‌وه دران:
1 - سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاری به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له خه‌رجی و داهات.
2 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كاری ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه به‌خاڵه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.
3 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێویست و به‌دواداچوونی كاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا.
4 - په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.
له‌كۆتاییدا كۆبوونه‌وه وێڕای به‌رزڕاگرتنی خۆڕاگریی هاووڵاتییان داوا‌و تكایان له‌هاووڵاتییانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ‌و تێكڕای فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بواری خزمه‌تگوزاریی گشتی به‌رزده‌نرخێنێت و سوپاسی له‌خۆبردوویی و خزمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ین.
PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06