riklam

له‌سلێمانی دوو توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

کوردستان 03:24 PM - 2020-03-28
.

.

دوو توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی چاكبوونه‌وه‌و به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوان گه‌یشته‌ 50 كه‌س.
 
د.سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رايگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی چاكبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

وتیشی: كۆی گشتی چاكبوه‌كان له‌ سلێمانی گه‌یشته‌ 50 كه‌س.

به‌كۆی گشتیش له‌هه‌رێمی كوردستان 53 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ 50 توشبوویان له‌سلێمانیه‌و 3 توشبووه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌هه‌ولێرن.


PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket