riklam

کادیرانی یەکێتی لە باڵەکایەتی ئازادکران

کوردستان 05:18 PM - 2020-03-26
.

.

سێ کادیرەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەلە سۆران دەستگیرکرابوون لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی و لاهوڕ شێخ جەنگی ئازادکران.

زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرسێ کادیری یەکێتی لە سۆران ئازادکران و گەڕانەوە ناو کەسووکاریان.

وتیشی: ئەو سێ کادیرەی یەکێتی شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایشی سۆران و ئاسایشی قەسڕێوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کران.

لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی ئەوەشیخستەروو هەر کاتێک کادیرێکمان دەستگیر بکرێت و فەرمانی دادوەر هەبێت و سەرپێچی کردبێت هیچ لاریمان لێی نییە، بەڵام بێ تاوان دەستگیر بکرێن، ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین.

 

PUKmedia تایبەت

هەواڵی هاوپێچ.................

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket