riklam

ده‌توانیت به‌ئۆنلاین داوای پێداویستییه‌ رۆژانه‌كانت بكه‌یت

کوردستان 05:32 PM - 2020-03-14
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو پێداویستییه‌كه‌ی رۆژانه‌ زۆره‌و هیچ كه‌موكوڕییه‌كمان نیه‌.


سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند، رێگه‌ ناده‌ین هیچ كه‌سێك له‌م بارودۆخه‌دا قۆرغكاری بكات و رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه‌.


 وتیشی: تائێستا هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌قه‌كردنی هاتوچۆ له‌ناو پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام هه‌ر رێماییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ربچێت پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی.


 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سیستمی ئۆنلاین بۆ هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه‌ رۆژانه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌و میوه‌ دابینكردوه‌و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ویستی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌و ژمارانه‌وه‌ بكات كه‌بڵاومانكردوه‌ته‌وه‌و به‌بێ به‌رامبه‌ری گه‌یاندن پێداویستییه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه‌ ده‌ستیان.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی


ده‌قی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket