riklam

یەکەمین کۆبونەوەی مەڵبەندەکانی رێکخستنی یەکێتی بەڕێوەچوو

ی.ن.ک‌‌ 07:25 PM - 2020-03-11
.

.

داوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠۲٠/۳/۱۱ بەسەرپەرشتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وئامادەبونی شاڵاو عەلی عەسکەری لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، یەکەمین کۆبونەوەی مەڵبەندەکانی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

دەستپێکی کۆبونەوەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لاهور شێخ جەنگی بەناوی سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستەی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن وهەڤاڵانی لێپرسراوی مەڵبەندەکان کرد، دواتر هاوسەرۆک تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەڤاڵانی لێپرسراوی مەڵبەندەکان ڕوگەی سیاسەتەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەن لەناوچەکانی خۆیاندا بۆیە ئەرکێکی گەورە وقورس وگران دەکەوێتە سەرشانیان بۆیەدەبێت هەمیشە دەرگای مەڵبەند وکۆمیتەکان بەڕووی هاوڵاتیان و کادر وکەسوکاری شەهیدان دا کراوەبێت.

لاهور شێخ جەنگی جەختی کردەوە بەهیچ جۆرێک ڕێگا دەستەگەری نادرێت وچونکە یەکێتیی موڵکی هەموانە، هاوسەرۆک باسی لەوەکرد کەدەبێت بچنە ناو جەماوەر ونابێت هیچ بەربەستێک لەنێوان جەماوەر وبەرپرسان دا هەبێت چونکەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵقوڵاوی نێوخەڵکی کوردستانە و دەبێت  بەبێ هیچ جیاوازییەک بەدەنگ گرفت وکێشەکانی هاوڵاتیانەوە بچن.

هاوسەرۆک باسی لەچۆنیەتی کاری حیزبی وجەماوەری کرد کە دەبێت جیاوازبن لەکارکردنتان وپەیامی نوێبونەوەی یةکێتیی بگەیەنە چین وتوێژەکانی خەڵکی کوردستان .

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆی چڕی نێوان هەڤاڵانی کۆبونەوەکەبوو کەتیایدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن باسی لەوەکرد کەبەشێوازێکی گەرم وگوڕ کارەکانی مەکتەب ڕێکخستن ڕێک دەخەنەوە دواترهەڤاڵانی لێپرسراوی مەڵبەندەکان باسیان لەوەکردکەشەو وڕۆژ دەخەنە سەریەک بۆئەوەی سیاسەتی نوێ وبەرنامەی نوێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاوبکەنەوە، دواتر جەخت کرایەوە کەلەدوای کۆنگرەی چوار دەبێت هەموو لایەک هەست بەگۆڕانکاری ونوێبونەوە بکات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket