riklam

هەرێم بڕیار لەبارەی پشووی فەرمانگەكان دەدات

کوردستان 05:02 PM - 2020-03-08
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت سبەینێ بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدرێت و بۆچونێكیش هەیە بۆ راگرتنی دەوامی فەرمانبەران، دەشڵێت: ئەوانەی بەقاچاخ گەڕاونەتەوە هەرێم دۆزراونەتەوە، تائێستاش بەڵام ئەوانەی ناویان لەلیستەكاندا نەبووەو بەقاچاخ گەڕاونەتەوە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. وەزیری تەندروستی هەرێمیش رایدەگەیەنێت تەندروستی توشبووانی كۆرۆنا جێگیرە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسیان لەرێكارە نوێییەكان و زانیاری لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا لەهەرێم كرد.

لەكۆنگرەكەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: سبەینێ لیژنەی باڵای وەزاری روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم كۆدەبێتەوەو چاوەڕوان دەكرێت بڕیارو رێنمایی نوێ دەربچێت، چونكە پێویستە پێداچوونەوە بەبڕیارو رێنماییەكانی پێشتر بكرێت.

وتیشی: 

ئەوەشی وت: لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لەپەیوەندیداین تا هاوكاری هەرێم بكەن، بەشێكی باشیش پێداویسیتی پزیشكی گەیشتوەتە هەرێم و هاوكاری باشی وڵاتی چینیش بەڕێوەیە بۆ بەغداو پشكی هەرێمیش تێدا دەبێت. 

لەبارەی راگرتنی دەوامی فەرمانبەرانیش، رایگەیاند: بۆچوونێك هەیە بۆ رێگری لەكۆرۆنا پشوو بۆ دامەرزاوە رەسمییەكان رابگەیەنرێت و بڕیاریشە سبەینێ لەكۆبوونەوەكە بڕیاری پێویست بدرێت.

راشیگەیاند:توشبووانی كۆرۆنا چارەسەری باشیان وەرگرتوە، ئەوانەی لەئێران بەقاچاخ گەڕاونەتەوەو زۆرینەی دۆرزراونەتەوەو رێوشوێنی پێویستینا بەرامبەر كراوە، بەڵام ئەوانەی ناویان لەلیستەكاندا نەبووەو بەقاچاخ گەڕاونەتەوە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەڵام تائێستاش هەندێك كەس لەنێوان وڵاتان بەقاچاخ هاتووچۆ دەكەن.

هەر لەكۆنگرەكەدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:تەندروستی ئەوانەی لەهەرێم توشی كۆرۆنا بوون جێگیرە، ئەو دوو كەسەشی لەهەولێر توشبوون باشن، پشكنین بۆ خێزانەكانیشیان كراوەو ئەنجامەكان نێگەتیڤ بووە.

وتیشی: لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی بەردەوامان هەیە، بۆ ئەو هاوكارییە پزیشكیانەشی  وڵاتان پێكەشی عیراقی دەكەن پشكی هەرێمی تێدایە، هەر كەسێكیش لەو وڵاتانەی كۆرۆنای تێدایە بگەڕێتەوە كەرەنتین دەكرێت.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket