riklam

ئامێری دەستنیشانکردنی خێرای کۆرۆنا گەیشتە سلێمانی

کوردستان 11:48 AM - 2020-03-07
.

.

ئامێرێكی پشكنینی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی تایبه‌ت به‌پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌ دانراوه‌و له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌ كار.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵشاد كه‌مال لاوه‌، نوێنه‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: داوامان له‌ ژووری بازرگانی سلێمانی كرد بۆ دابینكردنی چه‌ند ئامێرێك و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی به‌ڵێنی دا كه‌ هاوكارمان بێت.

وتیشی: ژووری بازرگانی سلێمانی ئه‌م ئامێره‌ دابینده‌كات، كه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ده‌ستنیشانی هه‌بونی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات له‌ له‌شی كه‌سی گومانلێكراوداو پێویست ناكات بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ گومانلێكراو بخرێته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئامێره‌ ناوی (PCR) ه‌ له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ هێنراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و بڕی 80 هه‌زار دۆلار تێچوه‌كه‌یه‌تی.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌ئێستادا ئامێره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ شۆڕشی تایبه‌ت به‌پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانراوه‌و به‌ستراوه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌رۆژانی داهاتوودا بكه‌وێته‌ كار.

 

PUKmedia هاژە باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket