riklam

ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت

کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی

سەرۆک بافڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی یەکێتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠٢٤ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و لەپاش کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" پاراستن و بەهێزکردنی  قەوارەی هەرێمی کوردستان ، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا  دێتەدی  کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە ، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسی و داهاتووی گەلەکەشمان گرنگە".

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و تەئکیدی  لەسەر تەواوکردنی ئامادەکاری یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆی لە رۆژی ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ ،کردەوە .

سەرەتای کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ(١٨-٤-٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە سلێمانی بەرێوەچوو  سەرۆکی یەکێتی دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی کوردستان ، عیراقی روونکردەوە و هەڵوەستەی لەسەر پێگەی روو لە گەشەکردووی یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و رایگەیاند ئەمە بەرئەنجامی یەک گوتاری و یەک دەستی سەرکردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەکانی یەکێتییە  کە بۆتە جێی ئومێدی میللەتەکەمان  و پشتیوانی دۆستانی ئەزموونەکەمان . 

کۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن  و کاری  لیژنەکان کرد . هەروەک هەڵسەنگاندنی پێویستی  بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی  هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا

هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە تێر و تەسەلی بیر وڕای خۆیان خستەڕوو  کە گەشەکردنی ئەزموونی نیشتمانییمان  ، پاراستن و بەهێزکردنی  قەوارەی هەرێمی کوردستان ، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا  دێتەدی  کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە ، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسی و داهاتووی گەلەکەشمان گرنگە.

 

بە تایبەتی کە هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێکە تا ئاڵوگۆڕی دیموکراتیانە لە دەسەڵات  و نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی بکرێت و  لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی عێراقیشدا بەسەربەرزیی و یەکریزییەوە پێداگری لەسەر ئیستحقاقە دەستووری و یاسایی و نەتەوەییەکانی خۆمان بکەین.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket