یەکێتی و نەتەوەیەکگرتووەکان هاوهەڵوێستن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا
کوردستان 05:46 PM - 2024-03-26کۆبوونەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و وەفدێکی یۆنامی
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئادار، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە وەفدێکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ یارمەتیدانی عیراق (یۆنامی) بەسەرۆکایەتی مانوج ماتیو، بەرێوەبەری گشتی کاروباری
سیاسی یۆنامی لەعیراق و هەریەک لە چەیس هانۆن و کاروان خۆشناو
راوێژکارانی سیاسی رێکخراوەکە.
یەکێتی هیچ کاتێک لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن نەبووە
لەدیدارێکدا دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی
ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و لەو رووەوە سەرۆکی وەفدی میوان رایگەیاند:
"یۆنامی مەبەستێتی تێڕوانینی لێپرسروای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان
بزانن، سەبارەت بە دوا پیشهاتەکانی پەیوەست بە ئاستەنگەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و شێوازەکانی چارەسەکردنی ئەو ئاستەنگانە"
لەبەرانبەردا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی
بۆ ئەو پرسە بۆ وەفدی یۆنامی روونکردەوەو جەختیکردەوە: "یەکێتی لەڕابردوودا هەرگیز
لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردندا نەبووەو ئێستاش جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەکە
لەوادەی خۆیدا دەکاتەوەو لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن چیتر لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەکدا
دوانەخرێت و لەو بارەیەوە یەکێتی ئامادەکاریی تەواوی بۆ کردووە. وتیشی دواکەوتنی هەڵبژاردن
زیانێکی گەورە بە پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی هەرێم دەگەیەنێت و هۆکارێکیش دەبێت
بۆ زیاتر بێ هیوابوون و بێزاربوونی کۆمەڵانی خەڵک.
هەڵبژاردن چارەسەری کێشەکانی کوردستان دەکات
هاوکات شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لە بایەخی بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کردەوەو ئاماژەی بەوەدا: "پرۆسەکە جگە لەوەی ئیستحقاقێکی
دەستووری و دیموکراسییە، دەبێتەهۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی لەئارادایەو شەرعیەتدانەوە
بە دامەزراوەکانی هەرێم، هەروەها رۆڵیشی دەبێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشەو
گرفتانەی ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی گرتووە، لەسەرووی هەمووشیانەوە
ئەو ئاڵنگارییانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکەوە هەیە".
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتی داواشی لە یۆنامی کرد کە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بابەتەکانی تەکنیکی و چاودێریی
پەیوەست بە هەڵبژاردن و هەوڵەکانی خۆیان پتەوتربکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، هەروەها
خواستی یەکێتی دەربڕی بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی یۆنامی لە عیراق کە هەمیشە نەخشی
بەرچاویان هەبووە لە هێورکردنەوەی بارودۆخە نالەبارو سەختەکان و پەیگیرکردن لە دۆزینەوەی
رێگاچارەی گونجاو بۆیان.
لەبەرانبەردا وەفدی میوان وێڕای ئەوەی هیوایان
خواست پرۆسەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئامادەییان دەربڕی هەماهەنگ
و هاوکاربن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن، هاوکات ستایشی هەڵوێستی یەکێتی کرد کە هەمیشە
ئامادەیی و ئاسانکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08