riklam

‎نێروەیی: كۆنفرانسی راگەیاندن سیاسەتێكی نوێ بۆ پەیامی میدیایی یەكێتی دادەڕێژێت

کوردستان 09:15 AM - 2024-01-11
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆردی راگەیاندنی یەكێتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-1-2024، بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بەشداری 350 ئەندام، دووەمین كۆنفرانسی خۆی لە شاری سلێمانی دەبەستێت.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "ئامانج لە كۆنفرانسەكە جێبەجێكردنی راسپاردەیەكی دیكەی پێنجەمین كۆنگرەو رێكخستنەوەی پەیكەری بۆردی راگەیاندن و داڕشتنی سیاسەتێكی نوێی پەیامی میدیایی یەكێتییە".

راشیگەیاند: "كۆنفرانسەكە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و میدیاكاران و مامۆستایانی زانكۆ بەڕێوەدەچێت، كە ژمارەی ئەندامانی كۆنفرانس نزیكەی 350 ئەندامن، ئەمە جگە لەوەی كەژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی دیكەی هەڵبژێردراو كە ژمارەیان 40 كەس دەبێت بەشدار دەبن".

 

بۆ زانیاری زیاتر كلیك لەم لینكە بكە:

راگەیاندنی یەكێتی دووەمین كۆنفرانسی خۆی دەبەستێت

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket