سیستمی بەڕێوەبردنی هەرێم لەغیابی دەستووردا ناڕوونە
کوردستان 11:35 AM - 2023-10-12سیستمی بەڕێوەبردنی هەرێم لەغیابی دەستووردا ناڕوونە
لەماوەی 32 ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی سەربەخۆ كە بەشێكە لە عیراق، نەیتوانیوە دەستووری هەبێت كە بە دایكی یاساكان دادەنرێت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران-یش لە دیداری مێری-دا رایگەیاند: "بەهۆی نەبوونی دەستوورەوە لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتەكان ناڕوونن و سیستمێكی ئیداریی و بەڕێوەبردنی ئاڵۆزمان هەیە".
نەبوونی دەستوور هۆكاری زۆربەی ناڕەزایەتییەكانە
عەباس فەتاح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "نەبوونی دەستوور لە هەرێم بۆشاییەكی یاسایی گەورەی دروست كردووە و ئەگەر دەستوورمان هەبووایە پێویست نەبوو بۆ چارەسەری كێشەكان بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان یاخود لایەنەكان".
"دەستوور دەسەڵاتەكان و سیستمی حوكمڕانی لە هەرێم رێكدەخات، بەڵام لایەنێك بۆ ئەوەی زۆربەی دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ خۆی قۆرخ بكات، نەك لە داڕشتنی دەستووردا هاوكار نەبووە، بەڵكو هەندێك جار رێگریشی كردووە" عەباس فەتاح وایوت.
ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "ئەو ناڕەزایەتیانەی لەبارەی سیستمی حوكمڕانی هەرێم هەن، بەشێكی زۆریان بۆ نەبوونی دەستوور دەگەڕێنەوە، ئەمەش وایكردووە لایەنێك كەخۆی بە زۆرینە لە هەرێم دەزانێت بەپێی ویست و خواستی كەسی و حزبی یاسا دەربكات و ماوەی یاسایی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم درێژبكاتەوە".
دەستوور كلیلی چارەسەر و دایكی یاساكانە
دەستوور بەرزترین یاسایە بۆ دیاری كردنی رێسا سەرەكییەكان بۆ پێكهێنانی دەوڵەت و سیستم و شێوازی حوكم و رێكخستنی دەسەڵاتە گشتیيەكان، بەڵام تا ئێستا هەرێمی كوردستان دەستووری نییە و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە كە دەبوو زووتر هەرێم خاوەنی دەستوور بووایە و بە ئەركی لایەنەكانی دەزانن تەئكید لە بوونی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
عەدالەت عەبدوڵڵا چاودێری سیاسی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "دەستوور ژیانی سیاسی و كارگێڕی و ئابوری لە وڵاتدا رێكدەخات و بە دایكی یاساكان ناودەبرێت، هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا ئەم دایكەی نییە، ئەو نادادی و نایاساییانەی تێدا بەدی دەكرێت كە هەن، چونكە ئەگەر دەستوور هەبێت دەسەڵاتی دەسەڵاتە جیاجیاكان و سیستمی سیاسی و ئەرك و مافەكان دیاری دەكات".
"ئەركی لایەنەكانە فشارەكانیان چڕبكەنەوە و تەئكید لە بوونی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان بكەنەوە كە لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عیراقدا ناكۆك نەبێت" عەدالەت عەبدوڵڵا وادەڵێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە راشیگەیاند: "دەستوور كلیلی چارەسەری زۆربەی ئەو كێشانەیە كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، بۆیە دەكرێت بە بوونی دەستوور كێشەكان چارەسەر بكەین و دەسەڵاتەكان لەیەكتر جیابكەینەوە، هەرچەندە دەبوو زووتر هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستوور بووایە".
هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و هەتا ئێستا دەستوورێكی تایبەت بە خۆی نییە، بۆیە لە دەستووری هەمیشەیی عیراقدا مافەكانی دیاریكراوە، نەبوونی دەستووریش وایكردووە سیستمێكی ئیداریی و بەڕێوەبردنی ئاڵۆز و ناڕوون لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19