پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بۆ جاری دووەم سزای دارایی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی عیراق دا، کە ژمارەیان 329 پەرلەمانتارە جێبه‌جێكرا، كه‌له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌كان ئاماده‌نابن و 160 ملیۆن دینار كۆی سزای دارایی غیابی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه، كه له‌ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بڕدراوه و پەرلەمانتارانی کوردیشی تێدایە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بڕی 160 ملیۆن دینار سزای دارایی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بووه، كه له دانیشتنه‌كانی نوێنه‌ران، یان لیژنه‌كاندا ئاماده‌نه‌بوون و غیاب دراون".
" یه‌ك ملیۆن دینار سزای یه‌ك دانیشتنی په‌رله‌مانه و بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزای غیابه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك كهلهكۆبوونهوهی لیژنه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بێت". سه‌رچاوه‌كه وایوت.
په‌رله‌مانتاران سزای یاسایی ده‌درێن
وه‌ك سزایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌نه‌بونیان له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری سزای دارایی به‌سه‌ر نوێنه‌راندا سه‌پاند و بڕیاره‌كه له مانگی شوباتی 2024ه‌وه جێبه‌جێكراوە و كه‌وتووەتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چرۆ حەمە شەریف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنەکان بە نوێنەرە کوردەکانیشەوە ئامادده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌ده‌بوون، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه یان ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان نه‌بێت، سزای دارایی بدرێت".
"به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ر ئامادهنهبوونێكی دانیشتنی په‌رله‌مان بڕی یه‌ك ملیۆن دینار له‌مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئامادهنهبوونێك له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان بڕی 500 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێت"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
سزای په‌رله‌مانتار هه‌تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه ده‌ڕوات
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌له مانگی شوباته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌ر په‌رله‌مانتارێك یه‌ك ملیۆن دینار سزای دارایی ده‌درێت بۆ ئاماده‌نه‌بوونی له‌یه‌ك دانیشتن و ئه‌گه‌ر غیابی لەرێژەی یاسایی زیاتر بوو، ئەوا متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
یوسف كلابی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشتر به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ دانیشتن له‌دوای یه‌ك ئاماده‌نه‌بێت، سزاكه‌ی زیاتر ده‌بێت، تا ده‌گاته وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاری".
په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی مانگانه‌یان حه‌وت ملیۆن دیناره، بۆ هه‌ر ئامادهنهبونێكیش له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتی مووچه‌كه‌ی لێده‌بڕێت، كه‌ده‌كاته یه‌ك ملیۆن، هه‌روه‌ها بۆ ئامادهنهبونیش له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، یه‌ك له‌سه‌ر چوارده‌ی مووچه‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت، له‌باره‌ی بڕیارهكهشهوه كلابی رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌جێی خۆیایه‌تی و ئێمه كه نوێنه‌ری خه‌ڵكین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته زیاتر پابه‌ندی یاسا و بڕیاره‌كان بین".
له‌خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوونی هه‌یه و دابه‌شكراون به‌سه‌ر 25 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یدا و زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستبه‌كارن.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر و بۆ مووچە مانگی شوباتی ئەمساڵ پەرلەمانتارە غائیبەکان بەبڕی 170 ملیۆن دینار سزادراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02