riklam

سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە

کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02
وتەبێژی سەرۆکوەزیران PUKMEDIA

وتەبێژی سەرۆکوەزیران

حکومەتی هەرێم

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوەو بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی بۆ بەغدا ناردوەو وەفدێکیش بۆ ئەو پرسە و چەندین پرسی گرنگی تر سەردانی بەغدایان کردووە.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند:"لە دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، کە یەکێکیان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە داهاتە نانەوتییەکان بەپێی رێکارە یاساییەکان بنێرێت بۆ بەغدا".

"بڕیاری دووەمیش ئەوەیە کە ئاساییە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو نێردراوە بۆ بەغدا، هاوکات وەفدێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران چوەتە بەغدا، بۆ ئەو پرسە و چەندین پرسی گرنگی تر"، سەمیر هەورامی وای وت.

لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش وتەبێژەکەی جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد: "پلە بەرزکردنەوە کاتی ئەوێت و چەندین رێکاری یاسایی هەیە و موچەخۆرانی هەرێم دەبێت پێداچونەوە بە فایلەکانیان بکرێت، بۆیە ئەم پرسە کاتی ئەوێت".

وەزارەتی دارایی عیراق بە نووسراوی رەسمی کە رۆژی 7ی 4ی 2024 ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە بەغدا کردووە و ئیمزای تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەرە، داوای کردووە، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین، بانکی بازرگانی عیراقی تەوتینیان بۆبکرێتەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket