د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18سەرۆکی بانکی رافیدەین و د. بڕیار رەشید
نوێنەرێکی فراکسیۆنی یەکێتی بەمەبەستی کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرانی هەردوو بانک دەکات و لەئەنجامی کۆبونەوەکان رێگاکانی کردنەوەی هەردوو لق دەخاتەروو.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەردانی بانکەکانی رەشید و رافیدەینمان کرد بەمەبەستی کردنەوەی لقی هەردوو بانک لەهەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی هەردوو بانک بەڕێزان د. عەلی کەریم و محەمەد سەمیر کۆبوینەوە".
تەوتین چۆن دەکرێت؟
ئاماژەی بەوەشکرد: "کە دەرئەنجامی هەردوو کۆبونەوە و بەدواداچونەکانمان بەم شێوەیە بوو بۆ ئەنجامدانی توتین بۆ هاوڵاتیانی هەرێم راستەوخۆ تەنها بە ناردنی ـ ناوی چواری کەسەکە، ناوی سیانی دایک، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، کە لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بانکەکان دەتوانن تەوتین بکەن، واتە پێویستی بە هاتنی هاوڵاتیان خۆیان نییە و دواتریش لەڕێگەی فەرمانگـەکانیانەوە کارتەکانیان بۆ دەنێردرێتەوە و هاوڵاتیان لە هەر ئامێرێکی ( ATM ) یاخود دەروازیەکی پارەدارکردن ئەتوانن موچەکانیان رابکێشن، هاوکات کردنەوەی لقەکانی بانکەکان بۆ کارئاسانی زیاتر و سودمەندبوونی هاوڵاتیانە لە خزمەتگوزارییەکان وەک قەرز بۆ کڕین یان دروست کردنی خانوو یان قەرز بۆ پرۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزاریەکانی تر".
"کردنەوەی لقی دوو بانکی ناوبراو پێویستیان
بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عیراق و تۆماری خانووبەرە هەیە، چونکە لاینەکانی
تر وەک و وەزارەتی دارای عیراق و بانکەکان و بانکی ناوەندی هەموو ئامادەییان تێدایە"،
د. بڕیار وای وت.
ئەرکە لەسەر حکومەت موڵکیان بۆ دابینبکات
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕاستە موڵکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کە لەلایەن حکومەتی هەرێم بەکاردێت و بۆ دام و دەزگای تر بەڵام ئەمە بابەتێکی سەرەکی نییە و ڕێگرییەکی ڕاستی نییە لە کردنەوەی ئەو فەرعانە و ئەم موڵکانە مەرج نییە بگەڕێندرێتەوە و مەرج نییە بەتەواوی قەرەبوو بکرێتەوە بۆ ئەو دوو بانکە، تەنها لە سەرەتادا مادام خۆیان موڵکیان هەبووە و هەیە، ئەرکە لەسەر حکومەت کە موڵک ( بینا)یان بۆیان دابین بکات، و ئەم بینانە ڕووبەری گەورەی پێوسیت نییە. بەڵکو تەنها لە ڕووبەری ١٥٠-٢٠٠ مەتر دەتوانن فەرعەکانیان بکەنەوە".
"ئەوەی کە ئەو دوو بانکە چاوەڕوانن کۆبونەوەی هاوبەش و
دروست کردنی لیژنەی هاوبەش بۆ دەست کردنی بە هەنگاوی کرداری، حکومەتی هەرێم دەخەینە
بەردەم بەرپرسیاری بەدواداچون و هەماهەنگی بۆ ئەم پرسە، ئەمەش لەکاتێکدایە بانکی
رافیدەین و رەشید هەردووکی خاوەنی ئاپلیکەیشنی خۆیانن و هەموو ئەو تازەگەریانەی لە بانکی ئەهلیدا هەیە بۆ بەکارهێنەر لە شێوازی بەکارهێنان و ناردنی پارە
لە ڕێگەی مۆبایلەوە و کڕین و هتد… لەم دوو
بانکەشدا هەیە"، نوێنەرەکەی فراکسیۆنی یەکێتی وای وت.
لینکی فایلی موڵکـەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین
لە کوردستان لە چەناڵی فەرمی تێلگرامان هەیە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02