پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پێنج کاندیدی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان دوورخستەوە و بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی رێژەی ژنان نەبوونی مەرج و
پێوەرەکان و لەجێدانانی دیکە.
هۆکاری دوورخرانەوەکان جیاوازە
بەگوێرەی دوو راگەیەندراوێکی
کۆمسیۆنەکە کە وێنەیان بۆ PUKMEDIA ناردووە، پێنج کاندید لە سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک دوورخراونەتەوە
و تێیدا هاتووە ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە هۆکارەکانیان جیاوازە و بەگشتی لەبەر لەبەرچاونەگرتنی مەرجەکانی کاندیدبوون و پارێزگاریکردن لە رێژەی ژنان لە
لیستەکاندا بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکان کە ناوی کاندید و لیستەکانی
تێدایە، بەڵام PUKMEDIA لەبەر ناوبانگ و کەسایەتی، ناوی کاندید و حزبەکان بڵاوناکاتەوە و
لەو گۆڕانکاریانەدا چوار کاندید کە ژنن و یەکێک لە کاندیدانەکانیش دوورخراوەتەوە
بەبێ ئەوەی کۆمسیۆن هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
بانگەشەی هەڵبژاردن نزیکە
بانگەشەی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش هەڵبژاردن دەستپێدەکات و کۆمسیۆنیش
لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
پێشتریش جومانە غەلای
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا
ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024".
"بانگەشەی
هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە
بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات کەچەنێک وادە دادەنرێت بۆ
بانگەشە"، وتەبێژەکەی کۆمویۆن وادەڵێت.
دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 57 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری دەکەن
هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی
كوردستان بۆ جاری چوارەم مەرسومی وادەی بەڕێوەچوونی بۆ دەركرد، بڕیارە لە رۆژی
10-6-2024 هەڵبژاردنەکە بەڕیوەبچێت، زۆربەی لایەنەکانیش پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی
پڕۆسەکە دەکەن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و کۆمسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
بۆ
هەڵبژاردنەکەش لایەنەکان لیستی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە و بڕیارە دوو
هاوپەیمانی و 10 حزب و 57 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01