riklam

وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق PUKMEDIA

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت: "هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، راست نین و بەردەوامین لە ئامادەکارییەکانمان".

 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دورن لە راستییەوە".

"وەک رابردوو کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە بنکەکانمان لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە 173 ناوەندى تۆمارکردن لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى بەردەوامە و بەهیچ شێوەیەک کۆمیسیۆن کارەکانى رانەگرتووە"، وتەبێژی کۆمسیۆن وادەڵێت.

 

 

بەپێی زانیاریەکانی PUKMEDIA کە لە کۆمسیۆنەوە وەریگرتووە، هەفتەی رابردوودا 52 هەزار و 109 كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە عیراق دراوەتەوە بە دەنگدەران، کە 37 هەزار و 373 کارتیان لەهەرێم بووە و لەو ژمارەیەش سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە کە 15 هەزار 758 كارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران دراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم بڕیارە رۆژی 10ی 6ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەییان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەدا دەربڕیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket