مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدیی، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان لە کوردستان، عیراق و
جیهان دەکات و راشیدەگەیەنێت: "ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن و لە کاروانی بزوتنەوەی كوردایەتی و بەتایبەتی لەشۆرشی نوێدا چەندین سەركردەو فەرماندەی لێهاتویان بەشداریی کارایان هەبووەو لە نێوخەباتی پێشمەرگایەتیدا گیانیان بەخشیوە".
دەقی پەیامەکە
بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدیی پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برا ئێزدییەكان
لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین جەژنەکەیان بەشادی و ئارامی ببەنە
سەر.
ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن و لە
کاروانی بزوتنەوەی كوردایەتی و بەتایبەتی لەشۆرشی نوێدا چەندین سەركردەو فەرماندەی
لێهاتویان بەشداریی کارایان هەبووەو لە نێوخەباتی پێشمەرگایەتیدا گیانیان بەخشیوە،
لەمێژووی دێرین و هاوچەرخیشدا چەندین جار لە لایەن دوژمنانەوە ڕووبەڕووی جینۆساید
بوونەتەوە،بەتایبەتی لەهێرش وپەلامارەکانی چەند ساڵی ڕابووردوی تیرۆریستانی داعش ،
بەڵام ئێزدییەکان پێداگرییان لەمانەوەی شوناسی خۆیان کردووە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئەرك و پابەندبوونی پتەوی خۆی دەزانێت
وەک هەمیشە پارێزەری شوناسی تایبەتمەندییەکانی ئێزدییەكان بێت و داواش دەکات هەنگاوەكانی
ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانیان بە هەماهەنگی زیاتری حکومەتی هەرێم و
حکومەتی فیدڕاڵی كاراتربکرێت لە پێناو گەڕانەوەی
ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و چەرمەسەریەکانیان پەیوەست نەکرێن بەبابەتی ترەوە.
لەپێناو داهاتوویەکی گەشتر و پتەوکردنی گیانی پێکەوە
ژیان لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان وعێراقدا، تەئکید لە دابینکردنی ژیانێکی
شایستەو سەربەرزانە بۆئێزدییەکان و گشت پێکهاتەکانی تری کوردستان وعێراق دەکەینەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01