چرۆ حەمەشەریف: تەنها یەكێتی و سەرۆكەكەی لەخەمی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدان
کوردستان 01:08 PM - 2024-03-15چرۆ حەمەشەریف
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی پارێزگای هەڵەبجە لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "جگە لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ لایەنێكی دیكە بەخەمی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە نییە".
دەشڵێت: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاكە سەركردە بوو هاتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەن".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
*پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەكوێ گەیشتووە؟
-چرۆ حەمەشەریف: "لە كۆتا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، 25 پەرلەمانتار ئیمزایان كۆكردەوە تاوەكو خوێندنەوەی سێهەم بۆ پڕۆژە یاساكە نەكرێت، بەڵام هەوڵماندا دانیشتنەكە دوابخەین بۆ ئەوەی نەكەوێتە خولێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەرچەندە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبیانووی ئەوەی سنووری جوگرافیای هەڵەبجە نەنێردراوەتە پەرلەمان و لەبەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دانیشتنەكانی لەسەر ئەو پرسە دواخست و بەڵێنیدا دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان هەڵەبجە بكاتە پارێزگا، بەداخەوە ئەوە بووە هۆكارێك جارێكی دیكە خوێندنەوەی سێهەم بۆ پڕۆژە یاساكە نەكرێت و دواتریش پشووی زستانەی پەرلەمان دەستیپێكرد، دوای پشووەكانیش خودی خۆم دووجار بە نووسراوی رەسمی داوای ئەوەمكردووە پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە، هەرچەندە ئەوەی بەلای یەكێتییەوە گرنگە ئەنجامەكەیە نەك خستنە بەرنامەی كارەوە".
*جگە لە یەكێتی چی لایەنێكی دیكە هەوڵی بەپاریزگابوونی هەڵەبجە دەدات؟
-چرۆ حەمەشەریف: "بەداخەوە جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ لایەنێكی دیكە بەخەمی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە نییە، تەنانەت ئەو كاتەشی كە كێشەیان بۆ خوێندنەوەی سێهەم دروستكرد، تاكە سەركردەیەك كە سێ سەعات دوای دواخستنەكە گەیشتە بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، جگە لەو هیچ سەركردەیەكی دیكە نەهاتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوون".
*لەئێستادا خوێنەندنەوەی سێهەم بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەكوێ گەیشتووە؟
-چرۆ حەمەشەریف: "دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكەم بۆ ئەوەی دووبارە خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت، وەڵامدراینەوە و پێیان وتین كەی دەتانەوێت بیخەنە بەرنامەی كارەوە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كاتێكی گونجاو دەگەڕێت، دەمانەوێت لەخولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەڵەبجە ببێتە پارێزگا و هیوادارم بتوانین ئەو كارە بكەین، مەرجی سەرەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئەوەیە كە هەركەسێك دەكەنە سەرۆكی پەرلەمان لەپێناو بەڵێ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی بەڵێی پێ دەدەین".
*سنووری پارێزگای هەڵەبجە دیاریكراوە؟
-چرۆ حەمەشەریف: "بەڵێ، سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی خۆیدا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە، بەڵام محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك بیانوویەك بەكاریهێنا، چونكە شەقام رازی نەبوو هەڵەبجە ببێتە پارێزگا و تەلەعفەر هەر قەزا بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02