سلێمانی له‌چه‌ند وێنه‌یه‌كدا
گەلەری 03:26 PM - 2021-05-29
سلێمانی شارێكی باشووری كوردستانه كه ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانییه. له ئینگلیزی به ھه‌ردوو شێوه‌ی Sulaymaniyah و Slemani ده‌نووسرێت. ئیبراھیم پاشای بابان له ١٤ی تشرینی دووه‌می 1784 سلێمانیی دامه‌زراند، كاتێك پایته‌ختی میرنشینه‌كه‌ی له قه‌ڵاچوالانه‌وه گواستووه بۆ سلێمانی.
شاری سلێمانی له‌پاش ڕاپه‌رینی ئازاری 1991 ه‌وه فراوانبوون و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و ئێستا وه‌ك یه‌كێك له شاره ھێمن و خاوێنه‌كان له عێراق به‌ناوبانگه، به‌و ھۆیه‌وه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێكردووه و بووه به په‌ناگه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه له خوارووی عێراق و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌و شاره.
سلێمانی زانكۆیه‌كی گه‌وره‌ی ھه‌یه كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه به دووریی 60كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه، به‌نداوی دووكان ھه‌یه كه یه‌كێكه له به‌نداوه گه‌وره‌كانی عێراق. سلێمانی به ھاوینه‌ھه‌واره‌كانی وه‌كو ھاوینه‌ھه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا، سه‌رچنار، به‌نداوی دوكان، سه‌رته‌كی به‌مۆ، كونه‌ماسی، ئه‌زمڕ و قه‌ره‌داغ و چه‌ندین ھاوینه‌ھه‌واری دڵڕفێنی دیكه‌ش به‌ناوبانگه.
ئه‌م شاره له ڕێڕه‌وی دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندن و پێداچه‌سپاندنی خۆیدا له كۆڕی شارستانێتی و پێشڕه‌ویدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له نووسه‌ر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتۆته‌وه. له‌وانه (نالی، مه‌حوی، پیره‌مێرد، گۆران، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، سالم، كوردی، ئه‌مین زه‌كی به‌گ، فایه‌ق بێكه‌س، زێوه‌ر، تۆفیق وه‌ھبی، وه‌لی دێوانه، كاك ئه‌حمه‌دی شێخ.. ھتد) و سه‌دان نووسه‌ر و شاعیری تریش.
PUKmedia تایبه‌ت
فۆتۆ.. ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26