سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پاتریارکی کڵێسای کلدان کۆدەبێتەوە
عیراق 10:50 PM - 2026-06-02
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 نزار ئامێدی سەرۆککۆماری
عیراق لە بەغداد، لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە،
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانەکە و ژمارەیەک دۆسیە و پرسە
نیشتمانییەکان کرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری
نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بە جۆرێک کە سەقامگیریی سیاسی
لە وڵاتدا بچەسپێنێت، جگە لە پێویستیی تەواوکردنی کابینەی حکومەت بە شێوەیەک کە
خواستەکانی هاووڵاتییان بەدیبهێنێت و کارایی رۆڵی حکومەت بەرزبکاتەوە.
هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوون لە دەرکردنی ئەو یاسایانە کرا
کە خزمەت بە هاووڵاتییان دەکەن و لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا دەگونجێن،
هاوکات جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان و تەواوکاریی ڕۆڵەکان لە
نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لەسەر هەردوو
ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی.
سەرۆککۆمار لەگەڵ پاتریارکی کڵێسای کلدان لەعیراق و جیهان کۆبووەوە
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026نزار ئامێدی سەرۆککۆماری
عیراقلە بەغداد، لەگەڵ مار پۆلسی نۆنای سێهەم پاتریارکی کڵێسای کلدان لەعیراق
و جیهان کۆبووەوە و لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لەبەڕێز
پاتریارک کرد بە بۆنەی دانانی وەک پاتریارکی کڵێسای کلدان.
هاوکات سەرۆککۆماری عیراق دووپاتیکردەوە کەعیراق شانازی بەفرەچەشنی
ئایینی و کلتووریەوە دەکات و ئاماژەی بەگرنگی مێژوویی پێکهاتەی کریستیان لە عیراق
و ڕۆڵی دانەبڕاوی لەدەوڵەمەندکردنی ژیانی کۆمەڵگەی نیشتمانی کرد، هەروەها پێزانینی
خۆی بۆ هەوڵەکانی کڵێسای کلدان دەربڕی لە پشتگیریکردنی بەهاکانی میانڕەوی و
هاودەنگی مرۆیی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی یەکڕیزی نیشتمانی.
بەڕێزیان هەروەها ڕایگەیاند کە پاراستنی هەمەجۆریی ئایینی و پاراستنی
مافی هەموو پێکهاتەکان پایەی بنەڕەتین لەبنیاتنانی دەوڵەت و پاراستنی سەقامگیری
کۆمەڵایەتیدا، داوای بەردەوامی هەوڵی هاوبەشی نێوان دامەزراوە نیشتمانی و
ئایینیەکانی بۆ پێشخستنی بنەماکانی میانڕەوی و برایەتی کرد، لەگەڵ بەهێزکردنی
گیانی هاوڵاتیبوونی گشتگیر، بەمەش بەشداریکردن لەپرۆسەی گەشەپێدان و
ئاوەدانکردنەوە و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق وەک نیشتمانێک کە هەموو هاووڵاتیانی
لەباوەش بگرێت، بەبێ گوێدانە پەیوەندی و بیروباوەڕیان.
لای خۆیەوە پاتریارک، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و
دەستخۆشی لەهەوڵەکانی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی پاراستنی فرەچەشنی عیراقی و چەسپاندنی
بنەماکانی هاووڵاتیبوون و پێکەوەژیان و پابەندبوونی کڵێسای کلدانی دووپاتکردەوە بۆ
بەردەوامبوون لەپەیامە رۆحانی و نیشتمانییەکەی لەپشتگیریکردنی بناماکانی
خۆشەویستی، لێبوردەیی، هاودەنگی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

