سەرۆككۆمار: یەكێتی رۆڵی لەڕوبەڕوبوونەوەی دیكتاتۆری و بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی هەبووە
عیراق 08:39 PM - 2026-05-31
PUKMEDIA
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ناوی یەكێتی گرێدراوە بە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی هاوچەرخی عیراق و ڕۆڵێكی بەرچاویشی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆری و ستەمكاری، و خەبات لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسا.
دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی دەكەم؛ بە پێزانین و ڕێزەوە كاروانی پڕ لە خەباتی حزبەكە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە ڕابەرایەتی سەركردەی نەتەوەیی گەورەی كۆچكردوو، سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەبیر دەهێنینەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماوەی زیاتر لە پێنج دەیەدا، هێزێكی سیاسی نیشتمانیی پێشەنگ بووە و بە شێوەیەكی كارا بەشدار بووە لە بەرگریكردن لە مافەكانی گەل و چەسپاندنی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی و دادپەروەری.
هەروەها ناوی یەكێتی گرێدراوە بە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی هاوچەرخی عیراق و ڕۆڵێكی بەرچاویشی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆری و ستەمكاری، و خەبات لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسا.
لەو یادەدا ڕۆڵی مێژوویی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی بەرز دەنرخێنین، كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دۆزی گەل و نیشتمانەكەی تەرخان كرد، و بە حیكمەت و دیدگای سیاسی خۆی بەشدار بوو لە چەسپاندنی بناغەكانی عیراقێكی دیموكراسی فیدراڵی فرەیی، و برەودان بە كولتووری دیالۆگ و تەبایی نیشتمانی لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عیراقدا.
لە كاتێكدا لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقدا بەشداری ئەم یادە ئازیزە دەكەین، متمانەی خۆمان بە بەردەوامی ڕۆڵی نیشتمانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەردەبڕین لە پشتگیریكردنی ڕێڕەوی دیموكراسی و بەهێزكردنی شەراكەتی نیشتمانی، بەو جۆرەی كە خزمەت بە خواستەكانی هەموو عیراقییەكان بكات بەرەو ئایندەیەكی ئارامتر و سەقامگیرتر و گەشاوەتر.
ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بنەماڵە
سەربەرزەكانیان، ئەوانەی گیانی خۆیان بەخت كرد لەپێناو ئەو بنەما نیشتمانی و مرۆییانەی بڕوایان پێی هەبوو ، بە قوربانییە مەزنەكانیان بەشدارییان كرد لە كاروانی خەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی، دیموكراسی و مافەكانی گەلەكەیان.
نزار ئامێدی
سەرۆك كۆمار
31 ئایار 2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

