لەبۆنە و جەژنەکاندا ڕووداوەکانی خنکان زیاد دەکەن
کوردستان 01:07 PM - 2026-05-30
میدیا عیراقییەکان
رووداووی خنکانی حەوت هاووڵاتی
بەپێی ئامارە
رەسمییەکان، ساڵانە لە وەرزی گەرما و پشووەکانی جەژندا، هاووڵاتیەکی زۆر روو لە
ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن و بەهۆی مەلە کردنیشەوە ژمارەیەکیان دەخنکێن، لە جەژنی
قوربانی ئەمساڵیشدا، تاوەکو ئێستا 8 هاووڵاتی لە عیراق و یەک هاووڵاتیش لە
دەریاچەی دووکان خنکاون.
دوێنێ
29ی5ی2026، لە ناوچەی مەحزەم لە باکوری شاری تکریت، 13 هاووڵاتی لەکاتی هەوڵدان بۆ
رزگارکردنی کەسێک، لە رووباری دیجلە نقوم بوون بوون،دواتریش بەهۆی بەرزبوونەوەی
رێژەی ئاوی رووبارەکە، نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە، بەهۆیەوە بەپێی دواین ئامار ، حەوت
کەسیان خنکاون و شەشی دیکەشیان رزگار کراون.
هاوكات لە یەکەم
رۆژی جەژنی قورباندا، گەنجێکی لە دایکبووی ساڵی 2007، لە پارێزگای موسەنا لەناو رووباری فوراتدا خنکا.
پەیوەست بە ئامارەکانی
هەرێمی کوردستانیش،رۆژی 27ی5ی2026، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا،
گەشتیارێکی بەرەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا.
گەشتیارەکە
خەڵکی شاری بەغدایە و لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی
ناوچەکەی کردبوو.
ئەم رووداوانە،
تاکە رووداوی جەژنی ئەمساڵ نەبوو، بەڵکو بووەتە رووداوێکی دووبارە بووەوەی هەموو
پشووەکان، شیکەرەوەکانی بواری سەرچاوەکانی ئاو و بەرگریی شارستانی، ئاماژە بەوە
دەکەن: بەرزبوونەوەی کتوپڕی ئاستی ئاو بەهۆی بەردانەوەی ئاو، لەگەڵ نەبوونی
هۆشیاری و شارەزا نەبوون لە سروشتی رووبارەکان و نەزانینی مەلەکردن، هۆکاری سەرەکی
خنکانی هاووڵاتیانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

