عیراق بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین زیاد دەکات
عیراق 12:00 PM - 2026-05-30
واع
بەنزین
وەزارەتی نەوتی
عیراق، بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ 40 ملیۆن لیتری رۆژانە بەرز دەکاتەوە و هۆکارەکەشی
بۆ زۆری خواستی هاووڵاتیان دەگێڕێتەوە.
حسێن تاڵیب،
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوت، ڕایگەیاند:
لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، کۆمپانیاکەمان
ڕێکاری پێشوەختەی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی کۆگای ستراتیژیی غاز و بەرهەمە
نەوتییەکان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو وەرز و بۆنانەی کە تێیاندا خواست
لەسەر سووتەمەنی زیاد دەکات.
ڕوونیشیکردەوە: کە هەردوو جۆری بەنزینی (موحەسەن و نۆرماڵ) کە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بەکاردێن و بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆییەکانن، لە ئێستادا بەشی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ دەکەن
لە بارەی
خواستی هاووڵاتیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، حسێن تاڵیب ئاماژەی بەوەکرد : لە ڕۆژانی جەژنی
قورباندا، بەهۆی گەشت و هاتوچۆی هاووڵاتیان ، خواستێکی زۆر لەسەر سووتەمەنی
دروستبوو، بەڵام کۆمپانیاکەمان توانیویەتی بڕی پێویست و زیادە بخاتە بازاڕەوە بۆ
ئەوەی هیچ کەموکورتییەک دروست نەبێت.
لە کۆتاییشدا
ڕایگەیاند: کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕۆژانە نزیکەی 33 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی دابین دەکات، بەڵام لە دوو ڕۆژی
ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە بۆ 40 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا بەرزکرایەوە، بە
ئامانجی پڕکردنەوەی خواستی هاووڵاتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

