سەرۆکوەزیرانی عیراق: گروپە چەکدارەکانی دیکەش لەژێر چەتری دەوڵەتدا کاربکەن
عیراق 04:12 PM - 2026-05-27
واع
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، پێشوازی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات
بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و داواش لە گروپەچەکدارەکانی دیکە دەکات هاوشێوەی
هێزەکانی سەرایا سەلام بەرپرسیارانە و لەژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە
رەسمییەکاندا کار بکەن.
لە
راگەیەندراوێکدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دووپاتی دەکاتەوە: ئەم دەستپێشخەرییە
هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی، چەسپاندنی شکۆی دەوڵەت و
سەروەریی یاسا، هاوکات پاڵپشتییەکی جیدییە بۆ جێبەجێکردنی بنەمای قۆرخکردنی چەک لە
دەستی دەوڵەتدا و یارمەتیدەرە بۆ دەزگا ئەمنییەکان تا ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکانی
خۆیان بەجێبهێنن.
سەرۆکوەزیرانی
عیراق، داواش دەکات: سەرجەم گروپەچەکدارەکانی دیکە هاوشێوەی هێزەکانی سەرایا
سەلام بەرپرسیارانە و لەژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە رەسمییەکاندا کار بکەن،
ئەمەش وەک تاکە گرەنتی بۆ پاراستنی عیراق، پاراستنی سەروەرییەکەی و بەهێزکردنی
ئاسایش لەسەر ئەو بنەمایەی کە تەنیا دەوڵەت لایەنی رێگەپێدراوە بۆ چەسپاندنی یاسا
و بەکارهێنانی هێز.
عەلی زەیدی
سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە کۆتایشدا، ئاماژەی بەوەکردووە: قۆناغی ئێستای وڵات
پێویستی بە یەکخستنی هەموو هەوڵەکان و پێشخستنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی هەیە،
بۆ پاراستنی یەکڕیزیی عیراق و بەرزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە
دەستوورییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

