دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بەردەوامە
کوردستان 09:36 AM - 2026-05-27
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دوێنێ 26ی5ی2026 وەزارەتی
دارایی هەرێم، خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستانی راگەیاند و دەستی بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کرد، بەپێی خشتەکەش دابەشکردنەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ هەریەک لە (خاوەن
پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە،
دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری
دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و
ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە
سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و
گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و
کاروباری ئاینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، سەرۆکایەتی
پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم) مووچەی مانگی ئایار
وەردەگرن.
هاوکات، لەگەڵ راگەیاندنی خشتەکە وەزارەتی دارای هەرێم ئاماژەی
بەوەکرد لەرۆژانی جەژنیشدا دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و مووچەخۆران دەتوانن لە
سەعات 10:00ی
بەیانییەوە سەردانی بانکەکان
بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
رۆژی 25ی5ی2026، لەڕاگەیەنداوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی
ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی
هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
لە بەرامبەریشدا، عیراق، بڕی 890 ملیار دینار پارەی مووچەی مانگی
ئایاری رەوانە کرد، بەوپێیەی حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگانە پێویستی بە
زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بۆیە نزیکەی 60 ملیار دینار کورتهێنان هەبوو، ئەمەش
رۆژێک دابەشکردنەکەی دواخستوو دوای پڕکردنەوەی کورتهێنانەکەش راستەوخۆ لیستی مووچە
بڵاوکرایەوە و دوێنێ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 5ی 2026 دەستبەدابەشکردنى مووچەی مانگی
نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و ماوەی سێ رۆژی خایاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

