پێش جەژن مووچەخۆرانی هەرێم مووچە وەردەگرن
کوردستان 03:57 PM - 2026-05-24
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم كردو وەزیری دارایی هەرێمیش دەڵێت دوای جەژنی قوربان داهاتی نانەوتی مانگی ئایار بۆ عیراق دەنێرین.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، كەمێك پێش ئێستا فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، ئیمزای لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم كردو چاوەڕواندەكرێت سبەینێ دوو شەممە 25ی 5ی 2026، پارەی مووچە بخرێتە سەر هەژماری دارایی هەرێم و هەمان رۆژیش لیستی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بڵاو بكرێتەوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەگەڵ گەیشتنی مووچە، وەزارەتمان دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات و لەڕۆژانی جەژنیشدا دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.
هاوكات هەرچەندە ناردنی مووچە پەیوەستە بەچوار مەرجی سەرەكی كەخۆیان لەناردنی لیستی مووچە، تەرازوی پێداچوونەوە، ناردنی نووسراوی وەزارەتی نەوت بۆ دارایی عیراق و ناردنی داهاتی نانەوتی، بەڵام جگە لەناردنی لیستی مووچەو تەرازوی پێداچونەوە، جێبەجێ نەكردنی دوو مەرجەكەی دیكە نابنە رێگر لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی ئایار.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: لەپاش كۆتایی هاتنی مانگی ئایار داهاتی نانەوتی بۆ عیراق دەنێرین، بەڵام دواكەوتنی داهات نابێتە هۆكار بۆ دواخستنی مووچە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەی رابردوو سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عیراق، یەكەم كەس بوو كەمژدەی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی لەلایەن عیراقەوە راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێنی پێداوە پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە بۆ مانگەكانی داهاتووش هاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق، مووچەخۆرانی هەرێمیش مووچەیان پێبدرێت و دوانەكەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

