پێنج بژاردە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کورتهێنانی دارایی لە عیراق دەخرێتە روو
عیراق 01:59 PM - 2026-05-22
میدیاکان
عیراق رووبەڕووی کێشەی دارایی بوەتەوە
عیراق رووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بووەتەوە و راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانیش
پێنج بژاردە بۆ چارەسەرکردنی دەخاتە ڕوو کە خۆی لە قەرزکردن و چاکسازی و زیادکردنی
داهاتی نانەوتی دەبینێتەوە.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاند: ئاشکرایکرد کە بەهۆی کەمبوونەوەی
هەناردەی نەوت و داخستنی گەرووی هورمز، عیراق
مانگانە ڕووبەڕووی کێشەیەکی دارایی گەورە دەبێتەوە کە دەگاتە 9.5 ملیار دۆلار
دەخەمڵێندرێت.
پەیوەست بە
بژاردەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران روونی کردووەتەوە،
کە گرنگترینیان بریتی یە لە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە بەکاربەرەکان ،هەروەها
قەرزی دەرەکیش نەختینەی دۆلار دابین دەکات و سەقامگیری دراو دەپارێزێت.
زیادکردنی
داهاتە ناونەوتییەکان، بژاردەیەکی دیکەیە، کە لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی زیاتری دەروازە
سنوورییەکان و بەدیجیتاڵکردنی سیستمی باج و باشترکردنی سیستمی کۆکردنەوەی
داهاتەکانەوە دەبێت.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ئاماژەی بەوەشکردووە: جێبەجێکردنی سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی حکومی (IFMIS) ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە بەهێزکردنی
چاودێری دارایی، کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و گەندەڵی، و بەرزکردنەوەی کارایی خەرجییە
گشتییەکان، کە بژاردەیەکی دیکەی زیادکردنی داهاتە.
لە کۆتایشدا،مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە: چاکسازی
لە کەرتی بانکیدا لەگەڵ کاراکردنی یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی
گشتی و تایبەت، هۆکارێکی دیکەی زیادکردنی داهاتن،چونکە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر
بوودجەی گشتی و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ، بە مەرجێک ژینگەیەکی یاسایی جێگیر،
گەرەنتی وەبەرهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی فەراهەم بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

