دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوامە
کوردستان 09:16 AM - 2026-05-14
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
ئەمڕۆ 14ی 5ی 2026 بۆ دووەم رۆژ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن و سبەینێش بۆ کۆتا رۆژ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ هەریەک لە (خانەنشینى پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم) مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دووشەممە ( 11 ی ئایاری 2026) رایگەیاند: بڕی ( 663،805،000،000 ) شەش سەد و شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
هاوکات 12ى5ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق کە سەرجەمی بڕەکەی ( 961،736،000،000 ) نۆ سەد و شەست و یەک ملیار و حەوت سەد و سی و شەش ملیۆن دینارە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

