riklam

ڤێتنام داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکی نەوتی عیراقی بدات

جیهان 10:18 AM - 2026-05-13
گەرووی هورمز ISNA NEWS

گەرووی هورمز

کۆمپانیای نەوتی ڤێتنام هۆشداری دەدات لە پەککەوتنی کەشتیی (ئەجیۆ فانوریۆس) کە نەوتی بەسرەی بارکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی راوەستانی کارەکانی پاڵاوگەی (نغی سون) و زیان گەیاندن بە ملیۆنان بەکاربەر، هێزەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز ڕێگرییان لە کەشتییەکە کردووە و تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئایا واشنتۆن وەڵامی داواکارییەکەی ڤێتنام بۆ ئازادکردنی بارە نەوتەکە دەداتەوە یان نا.

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، ڤێتنام داوای لە ئەمریکا کردووە رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکی نەوت بدات لە گەرووی هورمز کە نەوتی عیراقی هەڵگرتووە و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە رێگری لێکراوە.

 کەناڵەکە دەڵێت، کەشتییەکە ناوی ئەجیۆ فانوریۆسە و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عیراقی تێدایە، کە لە بەندەری بەسرە بارکراوە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕێگرییەکە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئاراستەی کەشتییەکەیان گۆڕیوە.

 هاوکات، ڤێتنام ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆگاکانی نەوتی پاڵاوگەی (نغی سون) زۆر کەم بوونەتەوە و ئەگەر ئەم بارە نەوتە نەگات، کارەکانی پاڵاوگەکە پەکدەکەوێت و زیان بە ملیۆنان بەکاربەر و کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.

کۆمپانیای نەوتی ڤێتنام جەختیشیکردووەتەوە، کە نەوتەکە هی کۆمپانیای سۆمۆی عیراقییە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تائێستا روون نییە کە ئایا ئەمریکا رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکە دەدات یان نا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket