کێڵگەیەکی گەورەی نەوت لە نەجەف دۆزرایەوە
عیراق 05:43 PM - 2026-05-10
راگەیاندنی وەزارەتی نەوت
کێڵگە دۆزراوەکە
وەزارەتی نەوتی
عیراق، دۆزینەوەی کێڵگەیەکی
نەوتی لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی نۆ ملیار بەرمیل
نەوتی تێدا بێت.
حەیان
عەبدولغەنی جێگری
سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عیراق،پێشوازی لە وەفدێکی کۆمپانیای زینهوای
چینی کرد و ئاشکرای کرد: لە کێڵگەی قەرنەین لە
پارێزگای نەجەف، توانیویانە کێڵگەیەکی گەورەی نەوت بدۆزنەوە.
بەپێی
راگەیەندراوی وەزارەتی نەوت، پێشبینی دەکرێت کێڵگەکە 8 ملیار و 835 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ لەخۆ بگرێت و رۆژانەش
بتوانێت 3هەزار و 248 بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.
وەزیری نەوتی
عیراق دووپاتی کردەوە: پێویستە
کارکردن لە کێڵگەکەدا خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێبکەن
و سودیش لە غازی سروشتی ناوچەکە وەربگرن.
ئەم پڕۆژەیە لە
چوارچێوەی گەڕی پێنجەمی تەواوکاری و گەڕی شەشەمی مۆڵەتەکانی نەوت دراوە بە
کۆمپانیای زینهوای چینی، کە لە ساڵی 2024وە رێگەی پێدراوە لەو ناوچەیە بەدوای نەوتدا
بگەڕێت.
رووبەری
کێڵگەی قەرنەین، نزیکەی 8 هەزار و 773 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دەکەوێتە پارێزگای
نەجەف، کە هاوسنوورە لەگەڵ سعودیە، ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە ناوچە هەرە دەوڵەمەندەکانی
نەوت و غاز ئەژمار دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

