نەناردنی داهاتی نانەوتی مووچە زیاتر دوادەخات
کوردستان 02:29 PM - 2026-05-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
چاوەڕواندەکرا ئەمڕۆ 6ی5ی2026، وەزارەتی
دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فێدراڵی، بۆ ئەوەی
عیراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام ئەمڕۆش داهاتە
نانەوتییەکەی نەنارد و بەو هۆیەشەوە ئەوەندەی دیکە ناردنی مووچە دوادەکەوێت.
سروە محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: سێ مەرج بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن
عیراقەوە هەیە، کە لە ئێستادا ناردنی نوسراوی وەزارەتی نەوت و ناردنی لیستی مووچە
و تەرازووی پێداچوونەوە لەلایەن هەرێمەوە،رێکارەکانی تەواو بوون، بۆیە بۆ ناردنی
مووچە تەنها ماوەتەوە هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت.
راشیگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەکانم، وەزارەتی دارایی
عیراق، وەک مانگەکانی رابردووتر، مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی
نانەوتی بۆ هەرێم نییە، بەڵام حکومەتی هەرێم، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی وەک
داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نەناردووە، ئەمەش ناردنی مووچەی پەکخستووە.
بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA ، هەرچەندە پێشتر مەرجی ناردنی مووچە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە،
ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بووە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی کە لە
ناوچەکەدا هەبووە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، وەزارەتی دارایی عیراق چاوپۆشی
لەو مەرجە کردووە و بۆ مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم تەنها بڕی 43 ملیار دیناری
وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق ناردووە.
پەیامنێرمان
لە بەغداد رایگەیاند: وەزارەتی دارایی
عیراق چاوەڕوانی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمە، بۆ ناردنی مووچە،کە بەپێی
زانیارییە نارەسمییەکان، بۆ ئەم مانگە حکومەتی هەرێم، لە توانایدا بڕی 54 ملیار
دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، لەکاتێکدا بۆ مانگی رابردوو تەنها 43
ملیار دیناری ناردبوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 12ی 4ی 2026 دابهشكردنی مووچهی مانگی
ئازاری مووچهخۆرانی ههرێم دابهشكرا و رۆژی 14ی4ی2026 كۆتایی بهدابهشكردنی
مووچه هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

