نەناردنی داهات ناردنی مووچەی دواخستووە
کوردستان 10:30 AM - 2026-05-04
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
رێککارەکانی ناردنی
مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە تەواو بوون و
تەنها ماوەتەوە حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی رابردوو بۆ عیراق بنێرێت و ئەوانیش
مووچە بنێرن.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، وەزارەتی دارایی عیراق
وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی تەواوکردووە، لەئێستادا چاوەڕوانی
حکومەتی هەرێمە داهاتی نانەوتی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت، تاوەکو مووچە بنێرێت.
هەرچەندە بەهۆی ئەو
بارودۆخەی لەناوچەکەدا هەبوو مانگی رابردوو حکومەتی هەرێم بڕی 43 ملیار دیناری وەک
داهاتی نانەوتی بۆ عیراق نارد، بەڵام بۆ ئەم مانگە چاوەرواندەکرێت عیراق بەو بڕە
پارەیە رازی نەبێت، هەروەها وەک مانگەکانی رابردوتریش حکومەتی هەرێم لەتوانایدا
نییە 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، بۆیە ئەم پرسە هێشتا لەنیوان
وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێم-دا یەکلا نەبووەتەوە.
هاوکات پەیامنێرمان لە بەغداد
رایگەیاند: بەشێکی زۆر لە وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی فیدراڵی مووچەی مانگی
نیسانیان وەرگرتووە و لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت لە
عیراق.
بۆ ناردنی مووچە پێویستە
سێ مەرج، کە وەزارەتی دارایی عیراق دیاریکردووە جێبەجێ بکرێت، کە ئەویش خۆی لە، ناردنی
نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بۆ وەزارەتی دارایی کە تایبەتە بە هەناردەی
نەوتی هەرێم لەڕێی سۆمۆوە، هاوکات لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە کە پێویستە
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ عیراقی بنێرێت، هەروەها داهاتی نانەوتی هەرێم کە پێویستە
بۆ دارایی عیراق بنێررێت دەبینێتەوە، لەئێستاشدا دووان لەو مەرجانە جێبەجیکراون و
تەنها مەرجی ناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمەوە ماوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی
پەیامنێرمان لە بەغداد، ئەگەر ئەمڕۆ و سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی
نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، چاوەڕواندەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا عیراق مووچەی
مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 12ی 4ی 2026 دابهشكردنی مووچهی مانگی
ئازاری مووچهخۆرانی ههرێم دابهشكرا و رۆژی 14ی4ی2026 كۆتایی بهدابهشكردنی
مووچه هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

