ئابووری سیستمی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان دەگۆڕێت
کوردستان 12:29 PM - 2026-05-03
ميدياكان
هەولێر
لەگەڵ ئەوەی 18 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا حكومەتی نوێی هەرێم پێكنەهێنراوەو لایەنەكانیش هەر لەگفتوگۆدان، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت: بارودۆخی ئابووری كاریگەری زۆری لەسیستمی وڵاتان هەیەو بۆ هەرێمی كوردستانیش ئەو هاوكێشەیە راستە، هەربۆیە تائێستا نەتوانراوە حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكبهێندرێت.
د.موسلیم عەبدولتاڵاس، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی نێودەوڵەتی لەوتارێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: ئەوەی ئەمڕۆ لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت ئاماژەیە بۆ كێشەیەكی قووڵتر، ڕەنگە سیستمی سیاسی خۆی توانای ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ دەسەڵاتی حوكمڕانی نەمابێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە لای لایەنەكان بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: پێناچێت دواكەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەیرانێكی دانوستانی ئاسایی بێت لەنێوان لایەنەكاندا، بەڵكو چاوەڕوان دەكرێت كاریگەری ئەو بارودۆخە بێت كە لەناوچەكەدا هەیە، بەتایبەت بارودۆخی سیاسی و ئابووری.
ئەو چاودێرە ئەوەشدەخاتەڕوو: ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2024 لەهەرێمی كوردستان هەر ئەنجامێكی ژمارەیی نەبوو، بەڵكو هاوسەنگی هێزی گۆڕی و سیستمی سیاسیش تائێستا نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە بگونجێنێت و كێشەی نێوان لایەنەكان چارەسەر بكات، هەر ئەمەشە وایكردوە ناكۆكی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت یەكێتی و پارتی تەنها لەهەولێر و سلێمانی نەمێنێتەوەو ناكۆكییەكانیان لەبەغداد و كەركوكیش بڕوات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

