عیراق بۆ ناردنی مووچه مهرجی ناردنی 120 ملیار دیناری نییه
کوردستان 11:11 AM - 2026-04-28
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
لیستی مووچەی مانگی
نیسان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار بۆ بەغداد نێردراوە و وەزارەتی
دارایی عیراقیش ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لەم مانگەشدا ناکاتە
مەرج بۆ ناردنی مووچە.
خالید شوانی وەزیری دادی
عیراق بە میدیاکانی راگەیاند: محەمەد
شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەتێگەیشتنی لەبارودۆخەکە، کە بۆ ئەم مانگەش
هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بڕیاریدا
بۆ ئەم مانگەش بە کەمتر لەوبڕە رازی ببن و مووچە بنێرن.
راشیگەیاند: لەئێستادا ئەوەی ماوەتەوە تەواوکردنی
رێکار و جێبەجێکردنی ئەرکەکانە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، تاوەکو مووچەی مانگی
4 خەرج بکرێت.
رۆژی 21ی4ی2026، وهزارهتی دارایی و ئابووری حکومەتی ههرێمی
كوردستان، له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكرد، لیستی مووچهی مانگی نیسانی
فهرمانبهران و مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تهرازووی پێداچوونهوهی
مانگی ئازار لهلایهن تیمی تهكنیكی وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی
كوردستانهوه رهوانهی بهغداد كرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، مانگەكانی رابردوو وەزارەتی
دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی دەخستە سەر
هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق، بەڵام بۆ مانگی ئادار تەنها یەك لەسەر چواری
ئەو داهاتەی بۆ عیراق ناردووە، كە بڕەكەی نزيكەی 44 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی
ئاداریش حکومەتی فیدراڵ ناردنی 120 ملیار دینار لەلایەن هەرێمەوە ناکاتە مەرج بۆئەوەی
مووچە بنێرێت، دیاریش نییە بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەهەمان میکانیزم دەبێت
یاخود نا.
هاوکات، رۆژی 12ی 4ی 2026 دابهشكردنی مووچهی مانگی ئازاری مووچهخۆرانی
ههرێم دابهشكرا و رۆژی 14ی4ی2026 كۆتایی بهدابهشكردنی مووچه هات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

