PUKMEDIA ناوەرۆکی بڕیاری تایبەت بەکێشەی بەبازاڕکردنی گەنم بڵاودەکاتەوە
کوردستان 01:30 PM - 2026-04-23
ئاژانسەکان
گەنمی جوتیاران
پەرلەمانتارێکی یەکێتی
لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لە بەرژەوەندی جوتیاران و بە بڕیارێکی پەرلەمانیی
چەند ڕاسپاردەیەکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد تایبەت بە کێشەی گەنمی جوتیاران
و شایستە داراییەکانیان.
دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:لە دانیشتنی 20-4-2026 لە ئەنجومەنی نوێنەران
بە بڕیارێکی پەرلەمانیی چەند ڕاسپاردەیەکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد تایبەت
بە کێشەی گەنمی جوتیاران و شایستە داراییەکانیان و بەپێی بڕیارەکە حکومەتی عێراقمان
پابەند کردووە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ بەرهەمی گەنم بۆ وەرزی
2024-2025 هەروەها هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری
ئابووری سەبارەت بە نرخی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵیی ئەمساڵ و پەسەندکردنی
هەمان نرخی ساڵی ڕابردوو.
ئەوەش دەڵێت: لە بڕیارێکی
دیکەدا هاتووە کە خەمڵاندنی بڕی بەرهەم لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەک کە بە شێوەیەکی
شایستە بێت نەوەک دیاریکردنی بە ٧٥٠ کیلۆگرام بۆ هەر دۆنمێک، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی
سیستمی "ناونووسینی پێشوەختە" (الحجز المسبق) لەکاتی ڕادەستکردنی بەرهەمەکەدا
و کارکردن بە سیستەمی پێشوو.
وتیشی: بەپێی خاڵێکی دیکەی
بڕیارە پەرلەمانییەکە، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی لای جوتیارانە ڕادەگیرێت تا کاتی پەسەندکردنی
بودجە و پێدانەوەی تەواوی شایستە داراییەکان بە جوتیاران.
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

