دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بەردەوامە
کوردستان 09:24 AM - 2026-04-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ 13ی 4ی 2026 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە و
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چەند
دەستە و وەزارەتێک مووچە وەردەگرن و سبەینێ سێ شەممە (14 ی 4ى 2026) كۆتایی
بەدابەشكردنی مووچە دێت.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ هەریەک لە ( خاوەن
پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە،
دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری
دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و
ئابووری، ناوخۆ، داد،ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە
سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و
گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و
کاروباری ئاینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، سەرۆکایەتی
پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم)مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
راگەیەندراوێکدا رۆژى پێنج شەممە (9 ی نیسانی 2026) رایگەیاند: بڕی (
957،122،000،000 ) نۆ سەد و پەنجا و حەوت ملیار و سەد و بیست و دوو ملیۆن دینار
وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار
خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی
هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
لە راگەیەندراوێکی دیکەشدا ئاماژەی بەوەداوە: هاوشێوەی مانگەکانی
رابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ
بڕی (21،407،595،375 ) بیست و یەک ملیار و چوار سەد و حەوت ملیۆن و پێنج سەد و
نەوەد و پێنج هەزار و 375 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازار نەناردووە، کە
بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشکردنی مووچە:
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

