بەڕێوەبەری خۆراک زیادبوونی نرخی بەشەخۆراک رەتدەکاتەوە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-28
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەشەخۆراک
بەشەخۆراکی مانگانە
دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بەسەر بریکارەکاندا دەستیپێکردووە و
لەماوەیەکی کەمدا دەگاتە سەرجەم بریکارەکان، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانیش سەرجەم
ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەزیادکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکەن مانگانە
لەبەرامبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکدا لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دابەشکردنی
بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بەسەر بریکارەکاندا دەستیپێکردووە و لەماوەیەکی کەمدا
دەگاتە سەرجەم بریکارەکان و هاووڵاتیان دەتوانن وەریبگرن.
راشیگەیاند: تا ئیستا هیچ جۆرە نوسراوێکی رەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ
زیادکردنی نرخی ئەو پارەیەی مانگانە لەبەرامبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکدا لەهاووڵاتیان
وەردەگیرێت و هەرکاتێک بڕیارێکت لەوجۆرا هەبێت خۆمان بڵاویدەکەینەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەی بەشەخۆراکی
هاووڵاتیانی لەساڵی 2003وە تا ساڵی 2022 بۆ بەغداد نەناردبوو، کە بڕەکەی زیاتر لە
117 ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی راگرتبوو، بەڵام کێشەکە چارەسەرکراو
دابەشکردنی بەشە خۆراک دەستیپێکردەوە.
هاوکات، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە خۆی لە (ئارد، برنج، زەیت،
نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر) دەبینێتەوە، مانگانە بەسەر
هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند مانگێک دابەشناکرێت و
ئەمەش کاریگەری لەسەر جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا هەیە و بەدابەشنەکردنی
بەشەخۆراک نرخەکان لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

