تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-18
PUKMEDIA
فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک
بهڕێوهبهری
پسووڵهی خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت: وادەی بەئەلکترۆنیکردنی
فۆڕمی خۆراک دریژکراوەتەوە و لەم قۆناغەدا تەنها ئەو کەسانەی خۆیان تۆمارنەکردووە
یاخود هەڵەیانکردووە لە پڕکرنەوە یاخود لەدەرەوە بوون دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.
ئاراس محهمهد
بهڕێوهبهری پسووڵهی خۆراكی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: وادەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە 10ی ئەم
مانگەوە درێژکراوەتەوە بۆ 20ی مانگ، کە لەم قۆناغەدا تەنها ئەو کەسانەی خۆیان
تۆمارنەکردووە یاخود هەڵەیانکردووە لە پڕکرنەوە یاخود لەدەرەوە بوون دەتوانن خۆیان
تۆماربکەن.
راشیگەیاند: لەم قۆناغەدا بەشێوەیەکی خۆڕایی گۆڕانکارییەکان
دەکرێت، بەڵام قۆناغەکانی داهاتوو هەر گۆڕانکارییەک بەبڕی 6 هەزار دینار ئەنجام
دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA،تا ئێستا 87٪ی
هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم فۆڕمی خۆراکەکانیان کردووە بە ئەلکترۆنی کە
دەکاتە 4 ملیۆن و 652 هەزار و 283 کەس، لەژمارەیەش ملیۆنێک و 741 هەزار و 907
کەسیان لەپارێزگای هەولێرن کە دەکاتە 88٪ و ملیۆنێک و 704 هەزار و 828 کەسیان لە
لەپارێزگای سلێمانین کە دەکاتە 87٪ و ملیۆنێک 102هەزار و 774 کەسیان لە پارێزگای
دهۆکن کە دەکاتە 83٪ و 102هەزار و 774 کەسیان لە پارێزگای هەڵەبجەن کە دەکاتە 89٪
کەس.
لە
رۆژی 7ی5ی 2023وە بە مەبەستی گۆڕینی پسوڵەی خۆراک لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی،
مامەڵەی پسوڵەی خۆراك راگیراوە و نە منداڵ زیاد دەکرێت و نەبڕینی بەشەخۆراکی
مردووش ئەنجام دەدرێت، هاووڵاتیانیش لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانى 2025، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی
فۆرمی خۆراکی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بڕیاربوو رۆژی 5ی
7ی 2025 كۆتا وادهی پڕكردنهوهی فۆڕمە ئهلكترۆنییەکە بێت، بهڵام وادهكهی
چەندجارێک درێژکرایەوە لە پێناوى ئەوەى دەرفەتى زیاتر بدرێت بە هاووڵاتییان بۆ
ئەوەى فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

