قۆناغى دووەمى بە ئەلکترۆنیکردنى فۆڕمى خۆراک دەستپێدەکات
کوردستان 01:46 PM - 2025-09-11
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک
فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک
قۆناغى دووەمى پڕۆسەى بە ئەلکترۆنى کردنى فۆڕمى خۆراک دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانیش رایگەیاند: " بۆ یەکەمینجار قۆناغى دووەم لە پارێزگاى واست دەستیپێکردوە و
چاوەڕوانى رێنماییەکانى وەزارەتى بازرگانى عیراقین بۆ ئەوەى لە هەرێمى کوردستانیش
پڕۆسەکە دەستپێبکات".
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "قۆناغى دووەمى بە ئەلکترۆنیکردنى پسوڵەى خۆراک بۆ یەکەمینجار لە
پارێزگاى واست دەستیپێکردووە و چاوەڕوانى رێنماییەکانى وەزارەتى بازرگانى عیراقین بۆ
دەستپێکردنى قۆناغى دووەم لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیش".
"لەم
قۆناغەى پڕۆسەکەدا زیادکردنى منداڵى تازە لەدایکبوو هەروەها سڕینەوەى ناوى ئەو
کەسانەى کۆچی دواییان کردووە و دروستکردنى فۆڕم بۆ ئەو کەسانەى هاوسەرگیریان
کردووە بۆ فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانە بە ئەلکترۆنى لە رێى ئەپەکەوە دەستى پێکردووە"
، ئاراس محەمەد وا دەڵێت.
باسیلەوەشکرد: "هەموو ئەم کارانە کە لە رێى ئەپەکەوە
ئەنجامدەدرێن، لەم قۆناغەدا هاووڵاتییان دەتوانن بە پارە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن، کە
پارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى بازرگانى عیراق".
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، راشیگەیاند: "زیادکردنى منداڵى تازە لە دایکبوو و هەر ئەندامێکى خێزان بۆ فۆڕمەکە و دروستکردنى فۆڕمى خۆراک بۆ ئەو کەسانەى هاوسەرگیرییان کردووە، بە بڕى 10 بۆ 11 هەزار ئەنجامدەدرێت".
لە
رۆژی 7ی5ی 2023وە بە مەبەستی گۆڕینی پسوڵەی خۆراک لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی،
مامەڵەی پسوڵەی خۆراك راگیراوە و نە منداڵ زیاد دەکرێت و نەبڕینی بەشەخۆراکی
مردووش ئەنجام دەدرێت، هاووڵاتیانیش لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکەن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانى 2025، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی
هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بڕیاربوو رۆژی 5ی 7ی 2025 كۆتا
وادهی پڕكردنهوهی فۆڕمە ئهلكترۆنییەکە بێت، بهڵام وادهكهی چەندجارێک
درێژکرایەوە لە پێناوى ئەوەى دەرفەتى زیاتر بدرێت بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەى فۆڕمەکە
پڕبکەنەوە، کۆتا وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە سەعات 12:00ی رۆژی 1ی9ی2025 بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

