یەکەم کاروانی حاجییان گەڕانەوە و پێدانی ڤیزا بەعومرەکاران دەستیپێکردەوە
کوردستان 12:01 PM - 2025-06-11
الآسبوع
شاری مەککەی پیرۆز
پرۆسەی
گەڕانەوەی حاجییان بەڕێگای وشکانیی و ئاسمانیی دەستیپێکرد و دەرگای پێدانی ڤیزا بە
عومرەکاران کرایەوە.
بڕیارە 12ی6ی2025،
گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانیی و 14ی6ی2025 بەڕێگەی ئاسمانیی
دەستپێبکات و تاوەکو 20ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
نەبەز ئیسماعیل
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"گەڕانەوەی
حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی سەعات 04:00ـی بەیانی رۆژی 12ـی مانگ
دەستپێدەکات، کە لە هەزار و 645 حاجی پێکدێن، هەروەها گەشتی فڕۆکە 14ی مانگ
دەستپێدەکات، تاوەکو 20ی ئەم مانگە ھەموو حاجیان دەگەنەوە کوردستان".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، یەکەم کاروانی حاجییان لە
فڕۆکەخانەی تائیفەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، هاوکات یەکەم
کاروانیش بە رێگەی وشکانی لە شاری مەککەوە بەڕێکەوتن
نزیکەی 40 هەزار
هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراقەوە بەمەبەستی بەجێهێنانی
فەریزەی حەج، لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە سەردانی سعودییەیان کرد.
پێدانی ڤیزا بەعومرەکاران دەستیپێکردەوە
دوای تەواوكردنی فەریزەی حەج سعودیە دەرگای عومرەی کردەوە و رایگەیاند:"دەرگای داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەنجامدانی عومرە کراوەتەوە و لە ئەمڕۆوە بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە بۆ عومرەکارانی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دەستپێدەکاتەوە.
راشیگەیاند:" سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی وەرزێکی نوێی عومرە تەواو بووە، ئاسانکاریی تەواو بۆ عومرەکاران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە پێش وەرزی حەج سعودیە پێدانی ڤیزای عومرە رادەگرێت و دوای تەواوبوونی رێککارەکان، ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستیپێدەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

