دۆلار بە 11 هەزار کەمتر لە نرخی بازاڕ بە حاجیان دەدرێت
کوردستان 11:17 AM - 2025-05-07
ئاژانسەکان
شاری مەککەی پیرۆز
بڕی 2 هەزار
دۆلار بە نرخی رەسمی بەو هاووڵاتیانە دەدرێت کە فەریزەی حەج جێبەجێدەکەن، بەوپێیەش
بۆ هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی نرخی 132 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، بانکی رەشید
رایدەگەیەنێت:" بانکەکە ژمارەیەک لقی
خۆی دیاریکردووە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان بەو نرخە رەسمییەی کە لەلایەن بانکی ناوەندی
عیراقەوە دیاریکراوە".
دۆلار بە نرخی رەسمیی دەدرێت بە حاجییانئەمڕۆ چوارشەممە 7-5-2025، بانکی ڕەشید لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، کە ژمارەیەک لقی خۆی دیاریکردووە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان بە نرخی 132 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێک، ئەمە لەکاتیکدایە کە ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی مامەڵەی دراو نرخی 100 دۆلار بە 143.500 دینارە، بەو پێیەش زیاتر لە 11 هەزار دینار کەمتر بۆ هەر 100 دۆلارێک بەو کەسانە دەدرێت کە بەنیازی بەجێگەیاندنی فەرێزەی حەجن و سەردانی شانشینی سعودییە دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بانکی رەشید:"داواکارییەک لە رێگەی لقە دیاریکراوەکانییەوە پێشکەش دەکرێت و دواتر گەیاندن و وەرگرتنیش لە هەمان لق دەبێت"، هەروەک فرۆشتنی دۆلار گەشتیاران لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دەگرێتەوە.
"ئامانج لەم دەستپێشخەرییە پاڵپشتیکردنی حاجیانی عیراقە بەهەرێمی کوردستانیشەوە، کە ئاسانکارییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانیان لە وەرزی حەجدا". لە راگەیەندراوی بانکەکەدا هاتووە.
حاجیانی هەرێم لەبڕیارەکەی بانکی رەشید سودمەند دەبنتەها سەعید بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" رۆژی هەینی 16-5-2025 یەکەم کاروانی حاجیان لەسلێمانی لەڕێگەی وشکانییەوە بەڕێدەکەون و دواتر کاروانی هەولێر بەهەمان رێگە بەڕێدەکەون، هاوکات رۆژی دووشەممە 19-5-2025 یەکەم کاروان لەڕێگەی ئاسمانییەوە بەڕێدەکەون.
"هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕیارەی بانکی رەشید سودمەند دەبن و بانکەکە لقەکانی لەهەرێم راسپاردووە کە بڕی 2 هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی کە 132 هەزار دینارە لە حاجیان وەربگرن" بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی وایوت.
بڕیارە حاجیانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بەچەند کاروانێک بەرەوە وڵاتی سعودییە بەڕێبکەون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، کە ژمارەیان پێنج هەزار و 190 حاجییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین
09:33 PM - 2026-07-07 -
دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
09:23 PM - 2026-07-07 -
وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
08:16 PM - 2026-07-07 -
ترەمپ: سزاکانی سەر تورکیا هەڵدەگرم
06:30 PM - 2026-07-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
07:56 PM - 2026-07-07
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
04:09 PM - 2026-07-07
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
03:35 PM - 2026-07-07
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
02:35 PM - 2026-07-07
زۆرترین خوێنراو
-
دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
عیراق 04:09 PM - 2026-07-07 -
جەخت لەگواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێم و ئەلبانیا دەکرێتەوە
کوردستان 03:35 PM - 2026-07-07 -
پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07 -
سهركهوت زهكی: مهرجی یهكێتی بۆ حكومهتی داهاتوو خزمهتی خهڵكه
کوردستان 02:35 PM - 2026-07-07 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەکات
پرسەنامە 12:13 PM - 2026-07-07 -
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
جیهان 11:14 AM - 2026-07-07 -
ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07



.png)
.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

