riklam

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18
لۆگۆی یەکێتی PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی

ئه‌مڕۆ ١٨-٤-٢٠٢٤ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ھه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ دیداری سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:" هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت".

 

بڕ‌یاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌و باس له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت له‌واده‌ی خۆیدا، كه‌ یه‌كێتی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه‌و ناوی كاندیده‌كانی خۆی له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ پێشكه‌شكردوه‌. 

 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA  ی راگه‌یاند:" كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی ھه‌ڵبژاردن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی پڕ‌ۆسه‌كه‌".

 

"یه‌كێتی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌كه‌ كردوه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین"، وته‌بێژی یه‌كێتیی وایوت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ دیداری سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:" هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و دواناخرێت".

 

پێشتریش جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌  PUKMEDIA  ی راگه‌یاندبوو:"كۆمسیۆن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه‌و هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت".

 

بڕ‌یاره‌ ١٠ی ٦ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و واده‌یه‌ش به‌ مه‌رسوم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پرۆسه‌كه‌ به‌ڕ‌ێوه‌ده‌بات.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket