riklam

سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت

کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17
 کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەید عەممار حەکیم نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەید عەممار حەکیم

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختییان لە بەڕێوەچوون و گرنگییەكەی كردەوە لەپێناو بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكرایەوە و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان كرایەوە تاوەكو هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەمێنێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket