riklam

قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17
 دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لەپەراوێزی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

دیدارەکانی قوباد تاڵەبانی لەپەراوێزی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارە بیانییەکان لەناویشیاندا باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا کۆبوومەوە".

راشیگەیاندووە:"هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و هیچ هۆکار و پاساوێکی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان".

"روونیشمان کردەوە کە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری لە عیراقدا".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket