riklam

قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە

کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17
هەشتەمین دیداری سلێمانی ئاژانسەکان

هەشتەمین دیداری سلێمانی

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:"خوازیارم نەوتمان نەمێنێت، چونکە بووەتە بەڵا بۆ میللەتەکەمان"، دەشڵێت:" پێویستە گرنگی بەژێرخانی ئابوری بدەین و بیکەینە جێگرەوەی نەوت، بەڵام ئەم کارە بە پلانی دەوڵەتداریی دەکرێت، راستە سەرکردەمان زۆرە، بەڵام دەوڵەتمەدارمان کەمە".

قوباد تاڵەبانی: ئابوری عیراق ناسەقامگیرە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند:"ئابوری عیراق و هەرێمی کوردستان ناهاوسەنگە و تەنها پشتی بە نەوت بەستووە، لەکاتێکدا دەزانین بۆ چەند ساڵی ئایندە داهاتی نەوتیمان دەمرێت و کۆتایی پێدێت، کە وەک خۆم لەگەڵ ئەوەدام نەوت نەمێنێت و کۆتایی پێبێت، چونکە بووەتە بەڵا بۆ عیراق و میللەتەکەشمان".


وتیشی:"پێویستە بۆ ئایندەمان پشت بەژێرخانی ئابوری خۆمان ببەستین، هاوکات پێوسیستمان بە کەسانی شارەزا هەیە بۆ گرنگیدان بەژێرخانی ئابوریمان، هەروەها هەتا ئاڕاستەی بەڕێوەبردنمان لەعیراق و هەرێمی کوردستان نەگۆڕین، دەبێت بەمشێوەیە بەردەوام بین، کە خاوەنی ئابورییەکی جێگیر نەبین".

 

هەرێم و عیراق بخرێنە سەر رێگا راستەکە

هەر لە پانێڵەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد:"دەکرێت بۆ داهاتوومان گرنگی بە بانکی راستەقینە و کەرتی تایبەت بدەین، لەپێناو ئەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق بخەینە سەر رێگا راستەکە و رزگارمان ببێت لەداهاتی نەوت، ئەمەش بەپلانی دەوڵەتداریی دەکرێت، راستە سەرکردەمان زۆرە، بەڵام دەوڵەتمەدارمان کەمە".

 

راشیگەیاند:" لەهەرێمی کوردستان و عیراق پێویستمان بە فەلسەفەی ئابورییە، چونکە نەمانتوانیوە هاوسەنگی لەنێوان بەڕێوەبردن و کەرتی ئابوریدا دروستبکەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت پشت بە داهاتی هەمەجۆر ببەستین نەک تەنها نەوت".


قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەتوانای گەنجانمان

لەبارەی بەشداریکردنی گەنجان و هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی وڵات، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی:" گەشبینم بەتوانای گەنجانمان و دەتوانن داهێنان بکەن، دەبێت دەرگایەکی نوێ بۆ گەنجانمان بکەینەوە تا بەشێک بن لەپێشکەوتنی وڵاتەکەمان".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکاندا هەنگاو بنێین و سودیان لێوەربگرین، ئەگەر هەوڵێکیش هەبێت بۆ تێکشکاندنی خێزان و کۆمەڵگە لەڕێگەی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکردەوە، ئەرکی حکومەت و لایەنە ئەمنییەکانە رێگربن و رێگەنەدەن خراپ بەکاربهێنرێن".

  

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket