قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
رایدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان لە وادەی خۆیدا و پێمان وایە ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا
ئەنجام نەدرێت، زیان بە دیموکراسی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت".
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەراوێزی
کارو چالاکییەکانی هەشتەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند: " خۆمان بۆ
هەڵبژاردن ئامادەکردووە و لیژنە و مەڵبەندەکانمان سەرقاڵی کاری خۆیانن بۆ
هەڵبژاردن، کاندیدەکانیشمان لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەکە و هەموو رێکارەکان ئەنجام
دەدەین بۆئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت".
"ئەمڕۆ یەکێتی تۆکمەیە و کادرەکانی ورەیان بەرزەو رێکخستنمان بەهێزە و
چاکسازی باشمان لەناو حزبدا ئەنجامداوە، گەشبینین بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، پێشمان وایە
زیندوبوونەوەی یەکێتی بەردەوام دەبێت و بەرەو بەهێزی دەڕوات"، قوباد تاڵەبانی
وادەڵێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: "دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام
بدرێت، ئەگەر هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە ئەنجام نەدرێت،
زیانێکی گەورە بەر پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەکەوێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ لهعیراق دهستبهكار دهبن
04:48 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
مهكتهبی سیاسی كۆدهبێتهوه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی خاتوو ئازیز
پرسەنامە 12:07 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29