riklam

مەکتەبی سیاسی: هەمووان بە لێپرسراوێتییەوە خزمەتی زیانلێکەوتوانی تاوانی ئەنفال بکەین

کوردستان 04:38 PM - 2024-04-13
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەیادی ٣٦ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"تاوانی ئەنفال برینێکی وەهای لەسەر دڵمان و لە کۆهزری گەلەکەمان دروستکرد، کە ئازارێکی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە، بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو کارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم  وحکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە".

 

دەقی پەیامەکە:

٣٦  ساڵ لەمەوبەر گەلەکەمان لەسەر دەستی رژێمی  ستەمکاری بەعس لەژێر تایتڵی ناڕەوای  (ئەنفال) دا بە هەشت قۆناغ  رووبەڕوی دڕندانەترین تاوانی کۆمەڵکوژی بۆوە کە سەرەڕای کۆمەڵکوژی وبێ سەروشوێنکردنی ١٨٢٠٠٠ منداڵ وگەنج و پیری کورد، گشت سیمایەکی ئاوەدانیشی لە نزیکەی پێنج هەزار گوند و شارۆچکەی ناوچەکانی ئەنفالدا سڕییەوە .

تاوانی ئەنفال برینێکی وەهای لەسەر دڵمان و لە کۆهزری گەلەکەمان دروستکرد کە ئازارێکی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو کارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم  وحکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە.

هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دادگای باڵای تاوانەکان لە عیراق کەیسی ئەنفالی وەک تاوانی جەنگ و  دژە مرۆیی  ناساندووە ،  بەڵام قەبارەی تراژیدیاکە و  دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی  ئەنفال، پێویست دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دیسان  وەک تاوانی قڕکرنی بە کۆمەڵ و جینۆساید بناسرێت و گەلی کوردستانیش بە دابینکردنی تێکڕای مافە دەستورییەکانی بۆ یەکجاری لە ئایندەی خۆی دڵنیا بکرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو ئامانجانەی سەرەوە بێ درێغ لە خەباتدا دەبێت

ـ درود بۆ رۆحی قوربانیانی   کۆمەڵکوژی ئەنفال ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری بۆ خۆراگریی کەسوکاری ئەنفالکراوان .

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket